"له دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017ه‌وه ئه‌وه‌نده دڵخۆش نه‌بووم بتوانم پێبكه‌نم"، ئەوە قسەى ئەو پۆلیسە بوو کە من و وێنهگرهكهمى به ده‌ستبه‌سه‌رى له شوێنى خۆپیشاندانێکەوە بۆ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى پۆلیسی خانه‌قين ده‌برد.
ئەو دەیویست بە باسكردنى ڕووداوه‌كانی دواى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ئاسايش و كۆتايی ده‌سه‌ڵاتى كوردیی له خانه‌قين، خەمی قوڵی هەڵڕێژێت و بارى گرانى ده‌روونى خاڵى بكاته‌وه. تا گه‌يشتين به باره‌گاى پۆليس درێژه‌ى به ده‌رده دڵييهكانی دا، "پێشتر لێره ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بوو، به‌ڵام وه‌ك بينيت ئه‌فسه‌رێك به پله‌ى نه‌قيب كه دانيشتووى شارى بهعقوبهيه و له پۆليسی فيدراڵييه به به‌رچاوى ئه‌و ئه‌فسه‌ره كوردانه‌وه كه پله‌يان عه‌قيد و مقه‌ده‌م بوو فه‌رمانى ده‌ستگيركردنى ئێوه‌ی دا و ئێمه‌ش ناچارین جێبه‌جێی بكه‌ين".
من، گەرمیان حەمەى پور، پەیامنێر لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی و تيمهكهم چه‌ند جارێكى تر هه‌ڕه‌شه‌مان لێكرابوو كه نابێت ڕووماڵى توندوتيژييه‌كانى سنورى قه‌زاى خانه‌قين بكه‌ين، به‌ڵام ئێمه گوێمان پێ نه‌دا، به خۆپارێزييه‌وه له ڕووماڵى هێرش و په‌لامارى گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر گوندنشينان و هاوڵاتيانى مه‌ده‌نى و هێزە چەکدارە جیاوازەکانی خانه‌قين و ده‌وروبه‌رى به‌رده‌وام بووين، تا ئه‌وه‌ى له‌لايه‌ن عەمید دیار شەوکەوت، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆليسی خانه‌قين به ته‌له‌فۆن پێمان ڕاگه‌يه‌نرا كه ئيتر بۆ هيچ كارێكى ڕۆژنامه‌وانى له سنورى قه‌زاى خانهقيندا ڕێپێدراو نين.
"ئێوه په‌لامارى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر خانه‌قين بڵاودەکەنەوە و بوونه‌ته هۆى ترساندنى خه‌ڵك، بۆيه ئيتر ڕێتان پێ ناده‌م بۆ هيچ كارێكى ڕۆژنامه‌وانى بێنه خانه‌قينه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ڕووماڵى ئاههنگێكيش بێت."
ئيتر ڕێتان پێ ناده‌م بۆ هيچ كارێكى ڕۆژنامه‌وانى بێنه خانه‌قينه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ڕووماڵى ئاههنگێكيش بێت
له وه‌ڵامى ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆليس قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌و ياسايه كرد كه ڕێگه‌ى ڕووماڵى پێداوم به‌ڵام ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌كه‌ى توندتر كرد و وتى، "پۆليس ڕاده‌سپێرم كه هه‌ر كات گهيشتيته بازگه‌ی ده‌روازه‌ى باكورى خانه‌قين دهستگيرت بكه‌ن".
نەمتوانی بڵێم لێم قەدەغەکراوە
بهيانييهكى زووى ڕۆژى 29ى تشرینی یەکەمی 2019، زه‌نگى مۆبايله‌كه‌م به خه‌به‌رى هێنام، "ئەلو، سڵاو، من نهبيلم له خانه‌قين، چالاكوانى كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، چه‌ند ڕۆژێكه بۆ پشتيوانى له خۆپيشانده‌رانى به‌غدا و به‌شێك له شاره‌كانى تر‌ى عێراق ده‌ستمان كردووه بە خۆپيشاندان به شێوه‌يه‌كى شارستانى و ئاشتيانه، ئه‌مانه‌وێ ڕووماڵى بكه‌ن".
سەرچاوە: پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە خانەقین بۆ ماوەیەک دەستگیرکرا
من نهمويست پێي بڵێم كه پۆليس هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستگيركردنى لێكردووين بۆ هه‌ر كارێكى ڕۆژنامه‌وانى له خانه‌قين، پێم وابوو ئه‌وه به خۆدزينه‌وه تێ دەگات، له كه‌لاره‌وه بۆ خانه‌قين به‌ڕێ كه‌وتين، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پۆليس نهيدهناسينهوه گه‌يشتينه ناو خانەقین، فولكه‌ى "عه‌زيز پشتيوان" گۆڕه‌پانى خۆپيشاندانه‌كه بوو، بهگهيشتنى ئێمه خۆپيشانده‌ران به گڕوتينهوه ده‌ستيان به گوتنه‌وه‌ى دروشمه‌كانيان كرد، زياتر دروشمى بڕوخێ و بڕۆيان هه‌ڵگرتبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ناڵى تر نه‌بوو بۆ ڕووماڵى خۆپيشاندانهكهيان، به بوونى ئێمه له‌وێ دڵخۆش بوون، به‌ڵام به ئهندازەى گه‌رمى پێشوازيى خۆپيشانده‌ران له تيمهکەى ئێمه، هێزه ئه‌منييه‌كانيش به توڕه‌ييه‌وه په‌لامارى خۆمان و كامێرا و كه‌ره‌سته ڕۆژنامهوانييهكانيان داين، به‌ڵام خۆپيشانده‌ران ڕووبه‌ڕوويان بوونه‌وه و به‌رگرييان لێ كردين، به جۆرێك ئاڵۆزى دروست بوو، تا ئه‌وه‌ى كه نزيك بوو له‌وه‌ى پۆليس و خۆپيشانده‌ران پێكدا ههڵپرژێن.
خۆپيشانده‌ران زياتر گه‌نج بوون، توڕه‌يى زۆر به ڕووخساريانهوه ديار بوو، توڕه‌يى له بێكارىی و بێ پاره‌يى و بێ خزمه‌تى و گرانى بار‌و گوزه‌رانى خۆيان و خێزانيان.
دوای کەمێک پۆليسێكى كورد باڵى گرتم و بردمى بۆ لاى ئه‌فسه‌رێكى عه‌ره‌ب به پله‌ى نه‌قيب، وه‌ك ئه‌وه‌ى تاوانێكمان ئه‌نجام دابێت و له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا بين، برۆكانى هێنايه يه‌ك و گوتى چۆن بێ پرس هاتوويته ئێره؟
برۆكانى هێنايه يه‌ك و گوتى چۆن بێ پرس هاتوويته ئێره؟
كاتێك بيستى گوتم "چونكه ياسا ڕێگه‌ى پێداوم و ههڵهيهكم نه‌كردووه، به‌ڵكو ڕێگریكردنى تۆ له ڕووماڵى من ناياساييه و تاوانه"، ته‌واو تووڕه‌بوو، ئەو چه‌نده له زمانى كوردى تێده‌گه‌يشت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له زمانى ياسا.
ئەفسەرەکە هاواری به‌سه‌ر پۆليسهكاندا کرد كه قۆڵبه‌ستم بكه‌ن، به‌ڵام چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى تر كه عه‌قيد و موقه‌ده‌م بوون و پلەیان به‌رزتر بوو له نهقيبه عه‌ره‌به‌كه وا دهردەكهوت ده‌سه‌ڵاتيان زۆر له‌و كه‌متر بێت، بانگيان كردم و له‌گه‌ڵ پۆليسێكى كوردا به ده‌ستبه‌سه‌رى نێردراین بۆ باره‌گاى پۆليسی خانه‌قين.
چاوەڕێی ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەر بوین
ديمه‌نى بێده‌سه‌ڵاتى ئه‌فسه‌رى پله باڵاى كورد به‌رامبه‌ر ئه‌فسه‌رێكى پله نزمى عه‌ره‌ب بۆ من جێگه‌ى سه‌رسوڕمان بوو، ئه‌و پۆليسه كورده‌ى كه به ده‌ستبه‌سه‌رى بۆ باره‌گاى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسی خانه‌قينى دهبردين، هه‌ستى بە پرسیاری ناخم کردبوو، بێ ئه‌وه‌ى شتێك له من ببيستێ گوتى، "زۆر بێ ئه‌ده‌ب بوو، ئه‌وه هه‌ر وايه، ماستاو بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى هه‌يه، حساب بۆ كه‌سى تر ناكات".
له ماوه‌ى دوو كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر بوون له ژوورێكى بچووكى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسي خانهقيندا هه‌ر پۆليسێك ده‌هات ئه‌و پرسيارانه‌ى له‌وى تر ده‌كرد، عه‌لى وێنه‌گریش زوو زوو دهيپرسی "ئازادمان ده‌كه‌ن يان لێره ده‌مانهێڵنه‌وه؟"
ئه‌و به‌رامبه‌ر به په‌نجه‌ره‌يه‌ك دانيشتبوو كه به‌سه‌ر حه‌وشه‌ى بيناى بهڕێوهبهرايهتييهكهدا ده‌يڕوانى، چاوى له‌سه‌ر ئه‌وانه بوو كه ده‌هاتنه ژووره به‌ڵكو يه‌كێكيان به‌ڕێوه‌به‌ر بێت و بڕيارى ئازادبوونمان بدات، چونكه پۆليسه‌كان پێيان وتين ده‌بێ چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر بكه‌ين و ئه‌و به كارێك له ده‌ره‌وه‌ى فه‌رمانگه‌يه.
قيژه‌ى ستۆپى ئۆتۆمبێل و گورجوگۆڵبوونەوەى پۆليسه‌كان نيشانه‌ى ئه‌وه بوون كه به‌ڕێوه‌به‌ر گه‌ڕايه‌وه، عه‌لى زياتر له‌وان چاوى له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كان بوو، به‌ڕێوه‌به‌ر بوو گه‌ڕايه‌وه، ماوه‌يه‌كى تريش له چاوهڕوانيدا بووين.
"ڕۆژنامه‌نووسه‌كه با بێت"، پاسه‌وانى به‌رده‌رگاى به‌ڕێوه‌به‌ر به ده‌نگێكى به‌رز بانگی کردین.
ده‌رگا كراوه بوو، به‌ڕێوه‌به‌ر هاته پێشوازيمان، داواى لێبوردنى لێكردين و ڕێزێكى زۆرى لێگرتن، به‌م قسه‌يه بڕيارى ئازادكردنى داين و به‌ڕێی كردين، "چه‌ند جارێكى تر ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌يان دواين جاره، بۆ هه‌ر ڕووماڵێك له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك بێنه ناو خانه‌قينه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو كهلوپهلهكانتاندا ده‌گرم و خۆيشتان ده‌خه‌مه زيندانه‌وه".
"خۆ تازە سکاڵاش هیچ ئەنجامێکی نابێت، جارێک سکاڵام تۆمارکرد لەدژی پێشێلکارییەکی ڕۆژنامەوانی کە لە دژم کرا، بۆ حەوت پشتی خۆم تەوبەم کرد، یەک ساڵ ئەملاولات پێ دەکەن و ئەنجامەکەشی هیچ نابێت، هەر ماندووبوونمان بۆ دەمێنێتەوە، هەموو کێشەکە ئەوەیە یاسا سەروەر نییە."
ئێستا به بڕيارى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆليس، ڕووماڵى ڕووداوه‌كان له ناوچه‌يه‌ك له من قه‌ده‌غه كراوه كه ناوه‌ندى ڕووداوه گه‌رمه‌كانه، ته‌قينه‌وه و هێرشى چه‌كدارى بۆ سه‌ر دێهاتنشينهكان و كوشتن و ڕفاندن و سوتانى باخ و كێڵگه كشتوكاڵييه‌كان بوونه‌ته ڕوداوى نيچمه ڕۆژانه له‌و سنووره و كه‌م ڕۆژ هه‌يه ڕووداوێك يان زياتر ڕوو نه‌ده‌ن بەڵام من ناتوانم سەردانی ئەو ناوچانە بكەم.