یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بڕیاریدا به ته‌نیا یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه و له رێككه‌وتنێكی پێشوی له‌گه‌ڵ حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك كشایه‌وه.
حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك له 10ی ئازار و له دواین كۆبونه‌وه‌یاندا، بڕیاریاندا ئاهه‌نگه‌كانی ئازار و یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، به هاوبه‌شی و لای قه‌ڵای كه‌ركوك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی له به‌شێكی ئه‌و رێككه‌وتنه كشایه‌وه و بڕیاریدا به ته‌نیا یادی 31 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه.
ره‌سوڵ ره‌وف، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "یه‌كێتی بڕیاریداوه خۆیان به ته‌نیا له‌به‌رده‌م باره‌گا حزبییه‌كانیان یادی هه‌ڵه‌بجه بكه‌نه‌وه".
وتیشی "له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی یه‌كێتی، هه‌ریه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش بڕیاریاندا له‌به‌رده‌م باره‌گاكانیان ئه‌و یاده بكه‌نه‌وه".
له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی یه‌كێتی، هه‌ریه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش بڕیاریاندا له‌به‌رده‌م باره‌گاكانیان ئه‌و یاده بكه‌نه‌وه
به‌ڵام هه‌ریه‌كه له حزبی سۆسیالیست، حزبی شیوعی كوردستان، یه‌كگرتوی ئیسلامی، بزوتنه‌وی ئیسلامی، بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كورد و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بڕیاریاندا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌یان و یاده‌كه ببه‌نه لای قه‌ڵای كه‌ركوك، هه‌ر به وته‌ی ره‌سوڵ ره‌وف.
له 16ی ئازاری ساڵی 1988 حزبی به‌عسی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن، شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیابارانكرد، به‌هۆیه‌وه زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س بونه قوربانی، ساڵانه له‌و رۆژه‌دا یادی ئه‌و كاره‌ساته ده‌كرێته‌وه.
هێشتا دیار نییه ئایا بڕیاری حزبه كوردییه‌كان بۆ ئاگری نه‌ورۆز و ساڵیادی راپه‌ڕینی 1991یش هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه یاخود ته‌نیا بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه رێككه‌وتنه‌كه‌یان كێشه‌ی تێكه‌وتووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا، كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له 10ی ئازار خوێندیانه‌وه، حزبه كوردییه‌كانی له كه‌ركوك جه‌ختیانكرده‌وه "یاده‌كانی 16ی ئازار له‌وانه رۆژی كییمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، راپه‌ڕین و نه‌ورۆز به هاوبه‌شی ده‌كه‌ینه‌وه".