یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه)، پێكدادانه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی قه‌زاكه به كاری سوپای عیراقی نازانێت و پێیانوایه "گروپێكی گێره‌شێوێنی" ناو سوپا لێی به‌رپرسیارن، كه به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س له هه‌ردوولا كوژران.
شه‌وی رابردوو، یه‌كشه‌ممه 17ی ئازار، له سنوری قه‌زای شنگال، پێكدادانی چه‌كداریی و روبه‌ڕوبونه‌وه له نێوان سوپای عیراقی و یه‌به‌شه رویدا، به‌هۆیه‌وه زیانی گیانی كه‌وته‌وه و هه‌وڵه‌كانیش چڕكراونه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری بارگرژیی نێوان هه‌ردولا.
ئارگەش شنگالی، یەکێک لە فەرماندەکانی یه‌به‌شه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "شه‌وی رابردو ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانمان بە بازگەیەکی سوپای عیراقدا تێپەڕیون و دەستڕێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبێلەکە کردووە لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان رویداوه".
"سوپا و فه‌رمانده‌یی یه‌به‌شه كۆبونه‌ته‌وه بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە".
هێزه‌كانی یه‌به‌شه، له دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ شنگال له 2014دا له زۆرینه‌ی ئێزیدی پێكهێنراوه و دوای به‌شداری له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زاكه‌دا، له‌و سنوره باره‌گایان هه‌یه و جێگیربون.
فەرماندەیی گشتی یه‌به‌شه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 18ی ئازار له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه میدیای نزیك له په‌كه‌كه بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌و پێكدادانه‌ی شنگال، "دوو هەڤاڵی ئێمە شەهید و سێی دیکەش برینداربوون، هەروەها بەپێی زانیارییەکانمان زیانی گیانی سوپای عیراقیش هەبووە".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه وته‌بێژی ئه‌وان له رێگادا بوه بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لیوای 72ی سوپای عیراقی، كاتێك گه‌یشتۆته شوێنه‌كه، له بازگهیهكدا "لەلایەن گروپێکی ئەو لیوایە و فەوجی یەک ڕوبەڕوی دەستڕێژی گولـلە بونەتەوە، هێزەکانی ئێمەش بۆ پاراستنی خۆیان وەڵام دەدەنەوە و پێکدادانێکی کاتی ڕوودەدات".
هه‌روه‌ها به‌بڕوای یه‌به‌شه "ئەمە هەڵسوکەوتی سوپا نییە، ڕەفتاری گروپێکی گێرەشێوێنە کە دەیانەوێت ئارامی عێراق و ئەو بەهایانەی مسۆگەر بوون بشێوێنن و خراپی بکەن".
دۆسیه‌ی ئه‌منی شنگال، له دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی كه‌وتۆته ده‌ستی چه‌ندین هێزی جیاواز و له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه سوپای عیراقی و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سنوره‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، دوای كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی پێشمه‌رگه، به ئه‌نجامی ناكۆكییه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان له گوندی حهساویك له شنگال كاتێك گه‌مارۆی چوار كه‌سیان داوه كه له سوریاوه دزهیانكردۆتهوه ناو خاكی عیراقه‌وه، له‌لایه‌ن هێزێكی یه‌به‌شه‌وه هه‌وڵدراوه هاوكاری ئه‌و كه‌سانه بكرێت، بۆیه پێكدادان رویداوه و به‌هۆیه‌وه، دوو چه‌كداری سوپا كوژراون و ژماره‌یه‌كی تر له سوپا و یه‌به‌شه برینداربون.
شاندێكی سوپای عیراقی، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یه‌به‌شه و ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شنگال كۆبونه‌وه، به ئامانجی نه‌هێشتنی بارگرژییه‌كان.
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شنگال له راگه‌یه‌ندراوێكدا پێش كۆبونه‌وه‌كه ئیدانه‌ی روداوی پێكدادانه‌كه‌ی كردووه و داوا ده‌كات، به ناڕه‌زایه‌تی و گردبونه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی سوپا بدرێته‌وه، وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه.
قه‌زای شنگال، له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه و ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی مادده‌ی 14ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی.