ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌سه‌ر قه‌ڵا، ته‌نیا دوو كاتژمێر ده‌خایه‌نێت به‌پێی مۆڵه‌تی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك و بڕیاره ئاڵایه‌كی 27 مه‌تری هه‌رێمی كوردستانیش له‌و رۆژه‌دا نمایشبكرێت، دوای راگه‌یاندنی سێ په‌یام له‌رێی وتارێكی هاوبه‌شی حزبه كوردییه‌كانه‌وه.
حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك، رێككه‌وتون له ئێواره‌ی چوارشه‌ممه 20ی ئازار، به هاوبه‌شیی و به ئاڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و راپه‌ڕین له‌سه‌ر قه‌ڵا بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تی فه‌رمییان له ئیداره‌ی پارێزگاكه وه‌رگرتووه.
ره‌سوڵ ره‌ئوف، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "مۆڵه‌تی دوو كاتژمێر وه‌رگیراوه بۆ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و یادكردنه‌وه‌ی راپه‌ڕین له‌سه‌ر قه‌ڵا"، ئاشكراشیكرد یه‌كێتی نیشتمانی وتاری ئه‌و رۆژه‌ی ئاماده‌كردووه و بۆ حزبه‌كانی ره‌وانه كردووه تا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بده‌ن.
ساڵانه له 20ی ئازاز و له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا (یه‌که‌م رۆژی ساڵی نوێی کوردی) ئاگر ده‌کرێته‌وه و جلوبه‌رگی کوردی ده‌پۆشرێت، له هه‌مان رۆژدا‌و له ساڵی 1991 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشیانکرده سه‌ر که‌رکوک و چه‌ند رۆژێک حزبی به‌عسیان له‌و شاره ده‌رکرد، ئه‌وه‌ش بۆ کورد بۆنه‌یه‌کی گرنگه و ساڵانه هه‌ردوو یاده‌كه پێكه‌وه ده‌كرێنه‌وه.
عه‌مید ئه‌فراسیاو کامیل، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی پۆلیسی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "مۆڵه‌تی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌سه‌ر قه‌ڵا دوو بۆ دوو كاتژمێر و نیوه، ته‌واوی شه‌قامه‌كانی چوارده‌وری قه‌ڵا به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی مه‌راسیمه‌كه به كاتژمێر و نیوێك داده‌خرێن و هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوه‌یان پێده‌كرێت".
بڕیاره مه‌راسیمه‌كانی سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك سبه‌ی چوارشه‌ممه كاتژمێر سێ و نیوی دوانیوه‌ڕۆ ده‌ستپێبكات.
هێمن حه‌سه‌ن، له راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌و یاده‌دا سێ په‌یامی گرنگ هه‌یه حزبه کوردستانیه‌کان جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه و یه‌که‌میان پێویستی یه‌كڕیزی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ی سیاسی نێو ماڵی حزبه کوردستانیه‌کانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌کریزی مافه به‌ده‌ستنه‌هاتوو یاخود له ده‌ستچووه خه‌باتی بۆ بكه‌ن".
په‌یامی دوه‌می حزبه كوردییه‌كان له‌و ئاهه‌نگه‌دا داوای ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانه بۆ نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك، "په‌یامی سێیه‌مش تونده و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه بیر له چه‌وساندنه‌وه‌ی کورد ده‌که‌نه‌وه" به‌وته‌ی هێمن.
وتاری حزبه كوردییه‌كان له‌سه‌ر قه‌ڵا، به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ربی ده‌خوێندرێته‌وه، دواتر به به‌شداری خه‌ڵكی به‌شداربوو، ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه.
هێمن وتی "من وه‌ك خۆبه‌خشێک ئاڵایه‌کی کوردستانم ئاماده کردوه که درێژیکه‌ی 27 مه‌تره و به‌رز ده‌کرێته‌وه له‌و رۆژه‌دا، جگه له‌وه‌ش، هاوڵاتیانی شاری که‌رکوک رێژه‌یه‌کی زۆر له ئاڵای کوردستانیان ئاماده‌كردووه".
له پلانی ئه‌منی نه‌ورۆزی كه‌ركوك، چه‌ندین هێزی جیاواز به‌شدارده‌بن له‌نێویاندا حه‌شدی شه‌عبی و فرۆكه‌ی سه‌ربازی.