كه‌ركوك ناو
نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا لیژنه‌ی به‌دواداچونی راستییه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق به هه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی دادپه‌روه‌ری و راستییه‌كان تۆمه‌تبارده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌یه بچێته به‌رده‌م دادگا، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسێیانه‌ی روبه‌ڕوی كراونه‌ته‌وه.
قسه‌كانی سوڵتان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات، كه دوێنێ سێشه‌ممه 19ی ئازار له شاری موسڵ ئه‌نجامیدا و په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، تێیدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیران و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد.
له‌و په‌یامه‌یدا پارێزگاری نه‌ینه‌وا وتی "لیژنه‌ی به‌دواداچونی راستییه‌كان ده‌رباره‌ی نه‌ینه‌وا هه‌وڵده‌دات دادپه‌روه‌ری بهلارێداببات و وههم لای سه‌رۆكوه‌زیران و په‌رله‌مانتاران دروستبكات له‌رێی چه‌ند شتێكه‌وه كه هیچ پاساوێكی نیه و راست نییه".
"ئه‌و لیژنه‌یه كارێكی كردووه به ئامانجی هاندانی رایگشی به‌رانبه‌ر پارێزگار و حكومه‌تی ناوخۆیی نه‌ینه‌وا"، نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان وتیشی "ئامانجی سه‌ره‌كی له‌و كاره‌ی لیژنه‌كه گۆڕینی پارێزگاره".
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی به‌دواداچونی راستییه‌كان كه راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه و له 30 خاڵ پێكدێت، بارودۆخی ئه‌منی موسڵ باش نییه و "كه‌مته‌رخه‌میی و گه‌نده‌ڵی" هه‌یه كه راسته‌وخۆ پارێزگار، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی موسڵ تۆمه‌تباركراون و داوای گۆڕینیان ده‌كرێت.
ئه‌و لیژنه‌یه له كانونی یه‌كه‌می 2018 پێكهات به ئامانجی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون له كێشه و گرفته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێكهێنا، به سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجه‌یفی و ئه‌ندامێتی ته‌واوی نوێنه‌رانی نه‌ینه‌وا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ چونه به‌رده‌م دادگایه‌كی عیراقی ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌بوو، "به‌رپرس ده‌بم به‌رانبه‌ر هه‌موو عیراقییه‌كان و به تایبه‌ت خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا، دادگا خاڵی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌كانه".
نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان وتی "هه‌ڵه‌ی ئیداریم هه‌یه و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بوه، به‌ڵام به‌هه‌ده‌ردانی موڵكی گشتی و كاری وه‌همی بۆ رێكخراوه‌كان و ئیختڵاس من به‌رپرسم به‌رانبه‌ر هه‌موو عیراقییه‌كان و نه‌ینه‌وا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌م هه‌بوو تاوانبارم له كه‌وتنی نه‌ینه‌واش".
راپۆرتی لیژنه‌ی به‌دواداچونی راستییه‌كان له نه‌ینه‌وا، هێشتا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا پێشتر و له 14ی ئازار، سكاڵایه‌كی یاسایی دژی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق تۆماركرد، ئه‌وه‌ش به تۆمه‌تی زیاده‌ڕۆیی و پێشێلكاریی یاسا له لێپرسینه‌وه و له‌كارلادانی پارێزگاره‌كان، به‌هۆی كاری ئه‌و لیژنه‌یه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ دورخستنه‌وه‌ی.
سوڵتان له ساڵی 2015دا وه‌ك پارێزگاری نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردرا دوای دورخستنه‌وه‌ی ئه‌سیل نوجه‌یفی له‌و پۆسته.