ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی نه‌وفل حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی موسڵ ده‌دات، به تۆمه‌تی "گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌م"ی له كاره‌كانیاندا.
ئه‌و هه‌وڵه كاتێك چڕكرایه‌وه، كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، له كانونی یه‌كه‌می 2018 لیژنه‌یه‌كی به ئامانجی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون له كێشه و گرفته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێكهێنا، به سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجه‌یفی و ئه‌ندامێتی ته‌واوی نوێنه‌رانی نه‌ینه‌وا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كه كه هه‌فته‌ی رابردوو راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرا و له 30 خاڵ پێكدێت، بارودۆخی ئه‌منی موسڵ باش نییه و "كه‌مته‌رخه‌میی و گه‌نده‌ڵی" هه‌یه كه راسته‌وخۆ پارێزگار، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی موسڵ تۆمه‌تباركراون و داوای گۆڕینیان ده‌كرێت.
شێروان دوبه‌ردانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی پارتی و ئه‌ندامی لیژنه‌كه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سێ مانگه ئێمه له‌و لیژنه‌یه كارده‌كه‌ین، له سه‌ره‌تادا لیژنه‌كه تایبه‌ت بوو به بارودۆخی ئه‌منی، به‌هۆی زیادبونی ته‌قینه‌وه‌كان، به‌ڵام دواتر كاری لیژنه‌كه گۆڕا بۆ پرسی گه‌نده‌ڵیی و كه‌مته‌رخه‌می".
"فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ده‌ڵێن داعش دوره له موسڵ و ئه‌و ته‌قینه‌وانه كاری ئه‌وان نییه، به‌ڵام ئه‌مه جێگه‌ی پرسیاره بۆ ئێمه، ئه‌ی كێ ئه‌م ته‌قینه‌وانه ده‌كات؟ دیاره ده‌ستێكی سیاسی له پشت ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌وه هه‌یه... كاری لیژنه‌كه ئه‌وه‌بوو به‌دواداچون بۆ ئه‌مه بكات، به‌ڵام ده‌ستێكی سیاسی كاری لیژنه‌یه‌كه‌یان گۆڕی بۆ پرسی گه‌نده‌ڵییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا"، شێروان وایوت.
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ده‌ڵێن داعش دوره له موسڵ و ئه‌و ته‌قینه‌وانه كاری ئه‌وان نییه، به‌ڵام ئه‌مه جێگه‌ی پرسیاره بۆ ئێمه
زیاتر وتی "به‌پێی راپۆرته‌كه گه‌نده‌ڵی هه‌یه له‌ناو هه‌موو یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی موسڵ و یه‌كه ئیدارییه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌موو مه‌له‌فه‌كانی گه‌نده‌ڵی پێكه‌وه بدرێنه ده‌سته‌ی نه‌زاهه و لێكوڵێنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزابدرێن، نه‌ك ته‌نیا یه‌ك كه‌س".
راپۆرتی لیژنه‌كه راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوه، تیایدا داوای دورخستنه‌وه‌ی پارێزگار و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی و یه‌كه‌ی ئیداریی موسڵ ده‌كرێت.
فراكسیۆنی پارتی كه دووه‌م فراكسیۆنی پارێزگای نه‌ینه‌وایه، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا نه‌بوو، پێیوایه هه‌ندێك نادادپه‌روه‌ری تێدایه. به‌ڵام دوای گۆڕینی چه‌ند خاڵێكی راپۆرته‌كه و له نێویاندا گشتاندنی بابه‌ته‌كه و كورتنه‌كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك كه‌س واژۆیان كرد.
چاوه‌ڕێده‌كرێت ئه‌و راپۆرته بخرێته دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه بۆ گفتوگۆ و ده‌نگدان له‌سه‌ری.
شێروان وتی "كێشه‌ی موسڵ ته‌نیا گۆڕینی پارێزگار نییه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ته‌واوی مه‌له‌فه‌كانی گه‌نده‌ڵی راده‌ستی دادگا بكرێن و به‌پیێ یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
داود جوندی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو )ی وت "هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه په‌رله‌مانییه ناكۆكیی و كێشه سیاسییه‌كانی خۆیان تێكه‌ڵ به راپۆرتی لیژنه‌كه كردووه. به‌تایبه‌ت كوتله‌ی ئوسامه نوجه‌یفی كه هه‌ندێك راسپارده‌یان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌وانه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا و گۆڕینی هه‌ندێك به‌ڕێوه‌به‌ری داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له شاری موسڵ".
"ئێمه له‌گه‌ڵ گۆڕینی پارێزگای نه‌ینه‌وا نین، چونكه به‌بڕوای ئێمه له‌م قۆناغه‌دا بارودۆخی شاره‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات"، جوندی وایوت.
به‌پێی راپۆرته‌كه، بارودۆخی ئه‌منی نه‌ینه‌وا خراپه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان هه‌یه، هۆكاره‌كه‌شیان بۆ "كه‌مته‌رخه‌میی و گه‌نده‌ڵی" گێڕاوه‌ته‌وه.
بارودۆخی ئه‌منی نه‌ینه‌وا خراپه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان هه‌یه
نه‌وفل حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، 14ی ئازار، سكاڵایه‌كی یاسایی دژی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق تۆماركرد، ئه‌وه‌ش به تۆمه‌تی زیاده‌ڕۆیی و پێشێلكاریی یاسا له لێپرسینه‌وه و له‌كارلادانی پارێزگاره‌كان.
نه‌وفل له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیكرده‌وه "لێپرسینه‌وه و له‌كارلادانی هه‌ر پارێزگارێك، ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندایه، نه‌ك په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌وه‌ش پاڵپشت به یاسای 21ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان"، هه‌روه‌ها زیاتر وتی "یاساكانی عیراق زۆر به‌ڕونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌یه‌كتر جیاكردۆته‌وه و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا ره‌خساندووه تا بتوانن خۆیان بڕیاره ناوخۆییه‌كان بده‌ن".
له كۆتایی 2017ه‌دا په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریدا به دورخستنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش مشتومڕی زۆر به‌دواداهات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی لابردنی پارێزگاره‌كان له ده‌سه‌ڵاتی كام دامه‌زراوه‌دایه، حكومه‌ت، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یاخود په‌رله‌مان.