زیاتر له 32 رزگاربونی ئێزیدی، چه‌ندین رۆژه به ناچاری له سوریا ماونه‌ته‌وه و رێنادرێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌هۆی داخستنی ده‌روازه‌یه‌كی سنوری له‌لایه‌ن سوپای عیراقییه‌وه.
ئه‌و هاوڵاتییه ئێزدییانه، له رۆژانی كۆتایی شه‌ڕی دژ به‌داعش له ناوچه‌ی باغۆز له خۆرئاوای فورات له سوریا له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه رزگاركراون، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ نێو كه‌سوكار و ناوچه‌كه‌ی خۆیان.
ئه‌حلام حه‌جی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی رزگاربوانی ده‌ستی داعش به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌وڵماندا 17 كه‌سی رزگاربوو له نێویاندا دوو ژنی بریندار له ده‌روازه‌ی سنوری عیراق و سوریاوه ره‌وانه‌ی شنگال بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام رێگه‌نه‌درا".
به‌وته‌ی حه‌جی هێزه‌كانی سوپای عیراقی رێگرییان كردووه رزگاربوه‌كان ره‌وانه‌ی شنگال بكرێنه‌وه له خۆرئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆیه ناچار گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان (سوریا).
له‌ماڵی ئێزیدییان له رۆژئاوای كوردستان، زیاتر له 32 رزگاربوی ئێزیدی ماونه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن، رێی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێبدرێت به‌ره‌و عیراق.
شێخ زیاد، هاوسه‌رۆكی ماڵی ئێزیدیان له كانتۆنی جزیره‌ی رۆژئاوای كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له دوایین قۆناغی شه‌ڕی داعش چه‌ندین ئێزیدی رزگاركراون كه زۆربه‌یان منداڵن، له ئێستاشدا 32 ئێزیدی لای ئێمه ماونه‌ته‌وه به‌هۆی داخستنی رێگای نێوان سوریا و عیراق".
ده‌روازه‌ی سنوری نێوان شنگال و سوریا، له کانونی یه‌که‌می 2018ه‌و به بڕیاری حکومه‌تی عیراق و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه داخرا به‌هۆی نافه‌رمی بونی، پێشتر و زیاتر له چوار ساڵی رابردوو به‌کراوه‌یی هێڵدرابۆوه و خه‌ڵک هاتوچۆی پێدا ده‌کرد.
كه‌سوكاری ئێزیدییه رزگاربوه‌كان، بۆ پێشوازی له رۆڵه‌كانیان گه‌یشتنه سنوره داخراوه‌كه‌ی نیوان عیراق و سوریا، به‌ڵام سوپا رێگه‌ی نه‌دا به رزگاربوه‌كان شادبنه‌وه.
كه‌سوكاری رزگاربوانی ئێزیدی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وێڕای ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی سوپا، داوا له حكومه‌تی عیراقی ده‌كه‌ن هاوكاریی و كارئاسانی بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆڵه‌كانیان.
هاوڵاتیانی ئێزیدی، له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ئابی 2014دا روبه‌روی كۆمه‌ڵكوژی بونه‌وه و زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌سیان رفێنرا، كه هێشتا چاره‌نوسی نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س دیارنیه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه زیاتر له ساڵێكه داعش له عیراق كۆتایی هاتووه و ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئازاری 2019 بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له شه‌ڕی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) روخانی ته‌واوه‌تی ئه‌و رێكخراوه‌ی له سوریاش راگه‌یاند.