له شه‌ڕی دوامۆڵگه‌ی داعش، زیاتر له 215 هاوڵاتی ئێزیدی له ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه رزگاركراون و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له نێو ئاواره‌كانیشدا له سوریا، رفێنراوی زیاتری ئه‌و پێكهاته‌یه بدۆزرێنه‌وه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، 23ی ئازاری 2019 كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی داعشی له سوریا راگه‌یاند، دوای پێنج ساڵ له‌شه‌ڕ به‌پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌وه‌ش هیچ ناوچه‌یه‌ك له‌ژێر ده‌ست و حوكمڕانی ئه‌و رێكخراوه‌دا نه‌ما.
دواشه‌ڕی ئه‌و هێزه به‌رانبه‌ر داعش، له ناوچه‌ی باهۆزی خۆرئاوای فورات له سوریا بوو، كه زیاتر له 40 رۆژی خایاند.
شێخ زیاد، هاوسه‌رۆكی ماڵی ئێزیدیان له رۆژئاوای كوردستان (سوریا) به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی باهۆز زیاتر له 215 دیلی ئێزیدی كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بون رزگاركراون".
ته‌واوی رزگاركراوانی ئێزیدی، له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه راده‌ستی ماڵی ئێزیدی كراون، ئه‌وانیش له‌رێی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و رێكخراوه‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی شنگال-یان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌وته‌ی شێخ زیاد، به‌شێك له رزگاربوه‌كان برینداربون به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه، بۆیه لای ئه‌وان چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه.
نه‌مانی حوكمڕانی داعش له كاتێكدایه، هێشتا هه‌زاران هاوڵاتی له نێویاندا ژن و منداڵی ئێزیدی بێسه‌روشوێنن و نه‌دۆزراوه‌نه‌وه، كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر رفێنران و گومان هه‌بوو له‌دوامۆڵگه‌ی رێكخراوه‌كه‌دابن.
هاوڵاتیانی ئێزیدی، له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ئابی 2014دا روبه‌روی كۆمه‌ڵكوژی بونه‌وه، شه‌ش هه‌زار و 417 كه‌سیان رفێنران، كه هێشتا چاره‌نوسی زیاتر له سێ هه‌زار ژن و منداڵ و پیاو دیارنییه.
هاوسه‌رۆكی ماڵی ئێزیدیان ده‌ڵێت "ژماره‌یه‌ك له ئێزیدییه‌كان له كه‌مپه‌كانن و له‌گه‌ڵ خێزانی چەکدارەکانی داعش هەڵاتون، به تایبه‌ت له كه‌مپی هۆلی سەر بە شاری حەسەکه‌ی رۆژئاوای کوردستان، ژمارەیەکی زۆر هەن، بەڵام نوێرن وه‌ك ئێزیدی خۆیان نیشانبده‌ن".
شێخ زیاد رونیكرده‌وه پلانیان هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌واوی ئێزیدییه‌كان له نێو ئاواره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شنگال.
بڕیاره له هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچون و گه‌ڕان به‌دوای ئێزیدییه‌كاندا به تایبه‌ت له‌ناو ئاواره‌كاندا بچنه سوریا.
هاوسه‌رۆكی ماڵی ئێزیدیان باسی له‌وه‌كرد هێشتا 18 ئێزیدی لای ئه‌وان ماونه‌ته‌وه و به‌هۆی داخستنی سنوری نێوان عیراق و سوریا له خۆرئاوای نه‌ینه‌وا نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
ده‌روازه‌ی سنوری نێوان شنگال و سوریا، له کانونی یه‌که‌می 2018ه‌و به بڕیاری حکومه‌تی عیراق و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه داخرا به‌هۆی نافه‌رمی بونی، پێشتر و زیاتر له چوار ساڵی رابردوو به‌کراوه‌یی هێڵدرابۆوه و خه‌ڵک هاتوچۆی پێدا ده‌کرد.
به ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزیدییه رزگاربوه‌كان و له‌ژێر فشاری خه‌ڵكی شنگال چه‌ند جارێك ده‌روازه‌یه‌ك به كاتی كراوه‌ته‌وه و دواتر داخراوه.