ده‌یانی خێزانی ئاواره له چیای شنگال، به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه دادوبێدادیانه و زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه، بۆیه داوای فریاگوزاری خێرا ده‌كه‌ن به‌رله‌وه‌ی مه‌ترسی گه‌وره‌تری لێبكه‌وێته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردودا، شه‌پۆلێك له بارانی به‌خوڕ رویكرده ناوچه جیاوازه‌كانی عیراق و تائێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌هۆیه‌وه زیانی زۆر به‌ر ماڵان و به تایبه‌ت خێوه‌تی ئاواره‌كان كه‌وت.
عه‌لی شهعبو، به‌رێوه‌به‌ری كه‌مپی سه‌رده‌شت له چیای شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بارانه‌كه زیانی زۆری گه‌یاندووه، ژیانی ئاواره‌كان زۆر سه‌خت و دژوار بووه، ئاو چۆته ناو خێوهتهكانهوه، زۆریه‌ی كه‌لوپه‌لی خه‌ڵك ته‌ڕو بون له خۆراك و ئامێر و پێداویستییه‌كانیان، به‌هه‌موو زیاتر له 100 خێزانی زه‌ره‌مه‌ند بون".
زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئاواره‌ی ئێزیدی، له سه‌روبه‌ندی هێرشه‌كانی داعش رویانكرده چیای قه‌زای شنگال (120كم خۆرئاوای نه‌ینه‌وا) و هێشتا ده‌یان خێزان له دوو كه‌مپی ئه‌و سنوره‌دا ماون، كه‌مپی چیای شنگال 2300 خێزان و كه‌مپی سه‌رده‌شت 1270 خێزان.
كه‌مپی سه‌رده‌شت سه‌ر به وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقه، به‌وته‌ی شهعبو، سه‌دا 30ی ئاواره‌كانی ئه‌و كه‌مپه ته‌نانه‌ت خێوهتیشیان وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه به نایلۆن و كه‌ره‌سته‌ی تر شوێنی مانه‌وه‌یان دروستكردووه.
"ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌كرێت ئه‌وا پێشبینی كاره‌ساتێكی گه‌وره ده‌كه‌ن، چونكه ژیانی زیاتر له 1200 خێزان له مه‌ترسیدایه و هه‌ر بارانێكی تری به‌هێز هه‌بێت كاریگه‌ری زۆر دروستده‌كات" به‌وته‌ی به‌رێوه‌به‌ری كه‌مپی سه‌رده‌شت.
به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوڵاتیانی ئێزیدی سه‌دا 30ی ئاواره‌كانی هه‌رێم پێكده‌هێنن، كه زۆرینه به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه ناگه‌ڕێنه‌وه شوێنی نیشته‌جێبونی خۆیان، له كاتێكدا له كۆتایی 2015وه شنگال له‌ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.
سه‌لیم سه‌عید، لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن له بۆردی كاروباری مرۆیی سه‌ر به كارگێڕی پارێزگای دهۆك به(كه‌ركوك ناو)ی وت "به خۆشحاڵیه‌وه هیچ ڕوداوێكی ناخۆش له‌ناو كه‌مپه‌كاندا ڕوینه‌داوه شایه‌نی باسكردن بێت، ئه‌مه‌ش بۆ زیره‌كی و لێهاتویی تیمه‌كانی ئێمه ده‌گه‌رێته‌وه كه 24 كاتژمێر له‌ناو كه‌مپه‌كاندا ئاماده‌ن بۆ هه‌ر ڕوداوێك".
ئه‌و بۆرده سه‌رپه‌رشتی 17 كه‌مپی دهۆك ده‌كات كه زۆرینه‌یان له خه‌ڵكی شنگال پێكهاتون و به‌وته‌ی سه‌عید، ته‌نیا سێ كه‌مپ له‌كاتی باران مه‌ترسی روداویان له‌سه‌ر هه‌یه ئه‌وانیش شێخان، كهبهرتووه له‌گه‌ڵ باجێد كهنداڵ، ئه‌وانیش به‌ر له شه‌پۆله‌كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان دراوه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه‌ی بارانبارین، به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان، تا چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێم و چه‌ندین پارێزگای عیراق بمێنێت.