نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن عیراقی پێویستی به‌هاوكاری مرۆیی هه‌یه، كه زۆرینه‌یان ده‌كه‌ونه سنوری نه‌ینه‌وا و هه‌زارانیان هێشتا له ئاواره‌ییدا ده‌ژین، ئه‌وه‌ش به‌پێی دوایین راپۆرتی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ.
له‌و راپۆرته‌دا رێكخراوه‌كه داوای پاڵپشتی دارایی ده‌كات بۆ كۆمه‌كه فریاگوزارییه‌كان، به ئامانجی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ته‌نگه‌ژه‌كانی دوای داعش و هاوكاری ئاواره‌كان تا بگه‌ڕێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستی به زیاتر له 41 ملیۆن دۆلار هه‌یه له‌مساڵدا.
جێرارد وەیت، سەرۆکی نێردەی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عیراق وتی "پاڵپشتی دارایی بۆ یارمەتییە مرۆییەکان كارێكی بنچینه‌ییه بۆ دایبنكردنی پێویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و ڕاگرتنی شكۆی عیراقیە زیانلێکەوتووەکان لە شوێنەكانی ئاواره‌بوون و ناوچەكانی گەڕانهوه".
به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و رێكخراوه شه‌ش ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س له عیراق پێویستییان به پشتگیری و هاوكاری له راده‌به‌ده‌ر هه‌یه، كه نزیكه‌ی سه‌دا 65ی ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ونه نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دینه‌وه، به‌وپێیه‌ی روبه‌روی بارگرژی زۆر بۆته‌وه.
هه‌ر له‌و ئاماره‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه هێشتا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 750 هه‌زار عیراقی له ئاواره‌ییدا ده‌ژین، كه زیاتر له 530 هه‌زار كه‌سیان له كه‌مپه‌كاندا ماونه‌ته‌وه.
رێكخراوی كۆچ ده‌ڵێت هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان هه‌بونی چه‌ندین به‌ربه‌سته وه‌ك زیانبەرکەوتنی خانووبەرە، کەمی خزمەتگوزارییە بنەرەتیەکان، هه‌ستكردن به نه‌بونی ئاسایش و سه‌ره‌رای فشاره ده‌رونییه‌كان.
ناسر عه‌بدولستار، بەڕێوه‌بەری گشتی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی ته‌نگژه‌ی سه‌ر به حکومەتی عیراق وێرای ستایشی هاوكاری رێكخراوی كۆچ بۆ خێزانه ئاواره‌كان، جه‌ختیكرده‌وه له پێویستی هه‌ماهه‌نگی له ساڵی 2019دا.
به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێشتا كۆچی پێچه‌وانه له ناوچه‌كانی عیراقه‌وه به تایبه‌ت نه‌ینه‌وا به‌ره‌و هه‌رێم به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه.
هۆشەنگ محەمەد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان وتی "تەنگژەی ئاوارەبوون یەکێك لەو ئاسته‌نگانه‌ی پێویستی بە بایه‌خدانی به‌رده‌وام هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربەی ئاوارەکان به‌ته‌واوی پشت ده‌به‌ستن به یارمەتیە مرۆییەکان".
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014وه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و دواتر شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه، نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بوون كه ده‌كاته نزیكه‌ی سه‌دا 15ی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات، له‌و ژماره‌یه‌ش تائێستا زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه.