ئه‌و تیمه تایبه‌ته‌ی به مه‌به‌ستی گه‌ڕان بۆ چارنوسی رفێنراوانی ئێزیدی سه‌ردانی سوریایان كرد، ته‌نیا سێ كه‌سیان رزگار كرد و گه‌ڕانه‌وه عیراق، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی دواین ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێشتا چاره‌نوسی دوو هه‌زار و 992 ئێزیدی دیار نییه.
ئه‌و تیمه حه‌وت كه‌سی-یه هه‌فته‌ی رابردوو، بۆ گه‌ڕان به دوای رفێنراوانی ئێزیدی گه‌یشتنه خۆرئاوای كوردستان (سوریا) و هه‌فته‌یه‌ك له‌وێ مانه‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامى سه‌ردانه‌که‌یان بۆ که‌سوکاری رفێنراوان دڵخۆشکه‌ر نه‌بوو.
شه‌ریف سلێمان، ئه‌ندامێکی ئه‌و تیمه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به بڕیاری حازم ته‌حسین به‌گ، بریكاری میری ئێزدییان و سه‌رۆکی جڤاتی روحانی له 27ی ئازار سه‌ردانی خۆرئاوای كوردستان‌مان كرد، له‌گه‌ڵ دوو نوێنه‌ری رفێنراوان، ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌بوو له نزیکه‌وه زانیاری ورد وه‌ربگرین له‌سه‌ر ئه‌و رفێنراوانه‌ی که تاوه‌کو ئێستا چاره‌نوسیان دیار نییه".
"به‌شێوه‌یه‌کی مه‌یدانی سه‌ردانی چه‌ند كه‌مپێكمان كرد له‌وانه كه‌مپی هۆڵی، پێمانوایه سه‌دان کچ و ژن و منداڵی ئێزیدی له‌و که‌مپه‌دان، به‌ڵام چه‌کدارانی داعش ئه‌وانیان ترساندووه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خۆیان ئاشكرابكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه ناو كه‌سوكاریان ده‌كوژرێن، بۆیه نا‌وێرن خۆیان ئاشكرابكه‌ن"، شه‌ریف سلێمان وایوت.
پێمانوایه سه‌دان کچ و ژن و منداڵی ئێزیدی له کهمپهكاندان
كه‌مپی هۆڵی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)دایه، ئه‌و هێزه دواین وێستگه‌ی داعشی له باغۆز و له 23ی ئازاری 2019 كۆنترۆڵكرد.
نه‌مانی حوكمڕانی داعش له كاتێكدابوو، هێشتا هه‌زاران هاوڵاتی له نێویاندا ژن و منداڵی ئێزیدی بێسه‌روشوێنن و نهدۆزراوهنهوه، كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر رفێنران و گومان هه‌بوو لهدوامۆڵگهی رێكخراوهكهدابن.
شه‌ریف سلێمان وتی "ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئێمه له‌وێ بوین زیاتر له 35 که‌س رزگارکران و گواسترانه‌وه بۆ ماڵی ئێزیدی له رۆژئاوا، ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامه رۆژانه یه‌ک تاوه‌کو سێ که‌س رزگارده‌کرێن، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بونی رێکاره یاساییه‌کان له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ کوردستان ته‌نیا سێ ژنمان له‌گه‌ل خۆمان هێنایه‌وه بۆ ناو که‌سوکاره‌کانی خۆیان"، جه‌ختیشیكرده‌وه له چه‌ند رۆژی داهاتودا ژماره‌یه‌ك خێزانی تر ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه
ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئێمه له‌وێ بوین زیاتر له 35 که‌س رزگارکران
"سه‌ردانه‌که ده‌ستپێکێکی زۆر باش بوو و له‌مه‌ودوا هه‌ماهه‌نگی ئێمه زۆر به‌هێز ده‌بێت له‌گه‌ڵ رۆژئاوا"، شه‌ریف وایوت.
حسێن قائیدی، لێپرسراوی نوسینگه‌ی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزیدیی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به (که‌رکوک ناو)ی وت "سه‌ردانی ئه‌و تیمه له چوارچێوه‌ی ئامانج و ستراتیژییه‌تی ئێمه بوو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ جڤاتی روحانی... به‌دڵنیایه‌وه ئه‌نجامی باش به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت" .
به‌پێی دواین ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێشتا چاره‌نوسی دوو هه‌زار و 992 ئێزیدی دیار نییه، كه هه‌زار و 379 كه‌سیان له ره‌گه‌زی مێینه‌ن.