راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناحیه‌ی پردێ نیه، به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی ئاوی باران و به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی زیاتری به‌نداوی دوكانه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی نیسان له بینای پارێزگای كه‌ركوك، جبوری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، ئاماژه‌ی به رێوشوێنه پێویستییه‌كان كرد بۆ رێگری له ئه‌گه‌ری كۆبونه‌وه‌ی ئاوی زۆر و لافاو، ئه‌وه‌ش دوای كۆبونه‌وه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگاكه.
پارێزگاری كه‌ركوك له‌و كۆنگره‌یه‌دا جه‌ختیكرده‌وه "هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كه‌ركوك و پردێ (ئاڵتون كۆپری) نیه له لافاو و ئاوی كۆبۆوه‌ی روباری زابه‌وه"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو به به‌رده‌وامی چاودێری بڕی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی دوكان و دوبز و رێژه‌ی بارانبارین ده‌كرێت.
به‌ندوای دوكان له پارێزگای سلێمانی، بڕی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی زیاتر كردوه به‌هۆی بارانی به‌خوڕی چه‌ند رۆژی رابردووه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردوه ئاستی ئاوی روباره‌كه به تایبه‌ت له سلێمانی زۆر به‌رزبێته‌وه و بگاته سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌كان.
به‌ندوای دوكان له زێی بچوكه‌وه ئاوی تێده‌ڕژێت، پاشان ده‌گاته ناحیەی پردێ له كەركوك و بە قه‌زای دوبزدا ده‌ڕوات تا له خواروی عیراق ده‌ڕژێته روباری دیجلەوه.
راكان سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چاره‌سه‌ری كۆبونه‌وه‌ی ئاو كراوه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانیش له‌لایه‌ن فه‌رمانگه حكومییه‌كانه‌وه كراوه به تایبه‌ت له چاودێری هه‌ردوو به‌ری روباری زاب.
هه‌روه‌ها دوای سوپاس و ده‌ستخۆشی له تیمه حكومییه‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كار له نه‌هێشتنی مه‌ترسی لافاو و ئاوی باراناو ده‌كه‌ن، داوای له میدیاكان و رۆژنامه‌نوسان كرد زانیاری دروست بگوازنه‌وه و نه‌بنه هۆی ترساندنی خه‌ڵك، به‌وپێیه‌ی تائێستا ته‌نیا زیانی زۆر كه‌م هه‌یه و هیچ زیانێكی گیانیش نه‌بووه.
پارێزگاری كه‌ركوك باسی له دابینكردنی ژماره‌یه‌ك له ماتۆڕی ئاو كرد بۆ ده‌ركردنی ئه‌و له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی پردێ و هاوكاری فریاگوزاری بۆ خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی كه‌مپی باوه بۆ ئاواره‌كان ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ویستی بگوازێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌مپه له ناحیه‌كه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه كارده‌كه‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌ری روباری خاسه و هیچ لافاوێك له‌وێ نیه به‌وپێیه‌ی هێشتا سه‌دا 10 توانای له خۆگرتنی ئاوی هه‌یه و پڕ نه‌بووه.
زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین ناوچه جیاوازه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه لافاو له زۆرینه‌ی ناوچه‌كان دروستبووه و زیانی ماددی به هاوڵاتیان و ئاواره‌كانیش گه‌یاندووه.