له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ته‌واوبونی ماوه‌ی یاسایی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دێت بۆ دورخستنه‌وه‌ی نه‌وفل حه‌ماد سوڵتان پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی.
داود جوندی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به (که‌رکوک ناو )ی وت "ئه‌مڕۆ 7ی نیسان ماوه‌ی یاسایی له‌باره‌ی بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق ته‌واو ده‌بێت، بۆیه له‌م هه‌فته‌یه‌وه و به شێوه‌یه‌کی ره‌سمی ده‌رگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی ده‌کرێته‌وه".
له‌م هه‌فته‌یه‌وه و به شێوه‌یه‌کی ره‌سمی ده‌رگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی ده‌کرێته‌وه
وتیشی "هه‌ر كه‌سێك خۆی كاندید بكات، ناوه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و لیژنه‌ی یاسایی ده‌كرێت بۆ وردبینی له مه‌رجه یاساییه‌كان".
له 24ی ئازار، په‌رله‌مانی عیراق، بڕیاریدا به دورخستنه‌وه‌ی نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆکوه‌زیران و به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی.
بریاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق، دوای نقومبونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری هات له روباری دیجله، كه ئێواره‌ی 21ی ئازار به زیاتر له 280 كه‌سه‌وه هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و ته‌نیا نزیكه‌ی 70 كه‌س رزگاریان بوو، ئه‌وانیتر زیاتر له نیوه هێشتا ته‌رمه‌كانیشیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
مه‌رجه‌کانی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی پارێزگار، ئه‌وه‌یه هاوڵاتی عیراقی بێت، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ نیشته‌جیێ پارێزگای نه‌ینه‌وا بێت، هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس، یان زیاتری هه‌بێت و ته‌مه‌نی له 30 ساڵ که‌متر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌ی داود جوندی.
جه‌ختیشیكرده‌وه "نابێت ئه‌وه‌ی خۆی كاندید ده‌كات، هیچ داوایه‌کی نه‌زاهه و دادگای له‌سه‌ر بێت"، ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رجه‌شی تیابێت ده‌توانێت خۆی كاندید بكات و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌بێت به پارێزگار.
نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی، له ساڵی 2013 به‌پێی رێککه‌وتنێکی سیاسی نێو کوتله‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌و پۆستانه‌یان وه‌رگرت.
به‌پێی رێککه‌وتنه‌که پارێزگار بۆ عه‌ره‌بی سونه، جێگری یه‌که‌م بۆ کورد و جێگری دووه‌م بۆ عه‌ره‌بی سونه بوو، هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن بۆ کورد و جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن بۆ تورکمان.
به‌پێی وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی، ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش پشت به‌و رێككه‌وتنه ببه‌سترێت به هه‌ندێك گۆڕانكارییه‌وه.