سه‌ركرده‌یه‌كی به‌ره‌ی توركمانی، جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات پێكهاته‌كانی كه‌ركوك رازیبكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ماردین جۆج قایا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی به (کەرکوک ناو)ی وت "ماوەی دوو هەفتەیە ئەمریکییەکان بەشێوه‌ی جیا جیا لەگەڵ پێکهاتەکانی كه‌ركوك و نوێنه‌رانی كه‌ركوك له به‌غدا کۆبونه‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ش بە ئامانجی فشارخستنەسەریان تا لەسەر میکانیزمێک بگەنە رێکكەون بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هێشتا واده‌ی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیارینه‌كراوه.
پێشتر كانونی یه‌كه‌می 2018 بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دانرابوو، به‌ڵام له‌و واده‌یه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامنه‌درا و له ئێستادا كۆمسیۆن ئاماده‌كاری ده‌كات له تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت، كه هێشتا په‌رله‌مان په‌سه‌ندی ئه‌و واده‌یه‌شی نه‌كردووه.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
عەبدولباست دەروێش، لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی کەرکوکی کۆمسیۆن بە(کەرکوک ناو)ی وت "هەستاوین بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، بۆ ئەو مەبەستەش 43 ناوەندمان لە ناوەوە و دەرەوەی پارێزگای کەرکوک کردۆتەوە".
43 ناوەندمان لە ناوەوە و دەرەوەی پارێزگای کەرکوک کردۆتەوە
وتیشی "بە پێی تۆماری نوێی دەنگدەران لە دایکبوانی ساڵی 2001 مافی دەنگدانیان هەیە و هەر هاوڵاتییەکیش بۆ دڵنیابون لە ناوەکەی و ئەو ناوەندەی دەنگی لێدەدات دەتوانێت سەردانی ئەو بنکانە بکات بۆ دڵنیابون لەناوەکەی".
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 14 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە، ئه‌وه‌ش بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانهوه له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌ك، له نێویاندا تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی دانیشتوانی كه‌ركوك.