ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا دوای ساڵێك و شه‌ش مانگ له په‌ككه‌وتنی دانیشتنه‌كانی، ئه‌وه‌ش بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پارێزگاكه له نێویاندا بودجه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی نیسان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به ئاماده‌بونی 21 ئه‌ندام به سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نه‌وه توانی دانیشتنێكی ئاسایی ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یه له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ و به‌ر له كاتی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كه جه‌مال مه‌ولود، سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌ن به (كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاند به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ناتوانێت به‌شداری بكات.
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه رۆژی پێشتر به‌رنامه‌ی كاری بۆ دانراو و ئه‌ندامانی لێ ئاگاداركرایه‌وه، ته‌نیا 20 ئه‌ندام ئاماده‌بون له كۆی 41 ئه‌ندام، بۆیه نیساب ته‌واو نه‌كرا و كرا به راوێژكاری، تا دواتر جه‌مال مه‌ولود، كه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له ماڵه‌وه بوو گه‌یشته هۆڵی كۆبونه‌وه‌كان و به‌وهۆیه‌وه نیساب گه‌یشته 21 ئه‌ندام و كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجامدرا.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له نێو كوتله‌ی برایه‌تی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا 21 ئه‌ندام ئاماده‌بون به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌وه ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسا نیساب ته‌واو ده‌كات و كۆبونه‌وه‌كه كرا".
ئەنجومەنی پارێزگا كە لە 41 ئەندام پێكدێت، 26 ئەندامی لە لیستی برایەتییە (كورد)، توركمان بە هەردوو مەزهەبی شیعە و سوننە نۆ ئەندام و پێكهاتەی عەرەبیش شەش ئەندامیان هەیە، هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی پێویستی به ئاماده‌بونی په‌نجا كۆ یه‌كی ئه‌ندامان هه‌یه.
كۆبونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن جه‌مال مه‌ولوده‌وه سه‌رۆكایه‌تی كرا، كه چه‌ند مانگێكه له‌لایه‌ن به‌غداوه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌وه‌كاله‌ت بۆ كاروباری دارایی دیاریكراوه، به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كه ساڵێك و شه‌ش مانگه له هه‌ولێره.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ده‌ڵێت له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی‌ش له جه‌مال مه‌ولوده‌وه گۆڕدراوه بۆ گه‌لاوێژ جه‌باری، هه‌ردوكیان له پشكی یه‌كێتی ئه‌ندام له نێو لیستی برایه‌تی.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی پاره‌ی ته‌رخانكراوی پترۆدۆلار كراوه بۆ كه‌ركوك له بودجه‌ی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێشتر له بانكێكی هه‌رێمی كوردستان دانرابوو كه بڕه‌كه‌ی 51 ملیۆن دۆلاره و دواتر به‌غدا وه‌ریگرته‌وه، به‌پێی بودجه‌ش پێویسته بۆ كه‌ركوك خهرجبكرێتهوه.
عه‌سكه‌ری ده‌ڵێت رێككه‌وتن له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا تاوتوێی چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ كه‌ركوك و پلانی پرۆژه‌كان بكرێت تا له دانیشتنێكی تردا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، بۆ ساڵێك و شه‌ش مانگ پهكیكهوتبوو به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی بۆ كه‌ركوك به پاساوی نائاسایی دۆخی پارێزگاكه، له كاتێكدا ئه‌وان زۆرینه‌ی لیستی برایه‌تی پێكده‌هێنن له‌و ئه‌نجومه‌نه.
پێشتر و له 18ی شوباتی ئه‌مساڵ، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای جارێكی‌تر نه‌یتوانی كۆبونه‌وه ئه‌نجامبدات و شكستیهێنا به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه، له نێویاندا یه‌كێتی و پارتی كه رێكنه‌كه‌وتن.
پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و حزبه سیاسییه‌كان، له‌سه‌ر چه‌ندین پرس ناكۆكییان هه‌یه، به تایبه‌ت له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك و پێشمه‌رگه كشانه‌وه، له‌ئه‌نجامی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ریفراندۆم.