سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی جیاواز له قه‌زای شنگال سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی خوێندن ده‌كه‌ن به سێ زمان و سێ سیستمی جیاواز، ئه‌وه‌ش له پاڵ ده‌یان كێشه‌ی جۆراوجۆردا، له‌وانە كه‌می مامۆستا، نه‌بونی خوێندنگه و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان.
خوێندنگه‌كانی شنگال، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش (2014 - 2015) وێرانكران و زۆرینه‌یان روخێنران، ته‌واوی مامۆستا و قوتابییەكانی ئاواره‌بون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له خێزانه‌كان و پرۆسه‌ی خوێندن، چەندین كێشه روبه‌ڕوی كۆی پرۆسه‌ی خوێندن بونەوە له نێویاندا فرهئیدارەیی سیسته‌می خوێندن.
حكومه‌تی عیراق سه‌رپه‌رشتی 19 خوێندنگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌كات له شنگال، كه به‌زمانی عه‌ره‌بی و به سیستمی تایبه‌ت به خۆیان وانه‌ده‌ڵێنه‌وه؛ په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش سه‌رپه‌رشتی لانیكه‌م هه‌زار خوێندكار ده‌كات به زمانی كوردی ئه‌وانیش به سیستمی جیاوازتر. هاوکات؛ ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه بەڕێوه‌بەرایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سەر بە ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شنگال، له‌سه‌ر چیای شنگال و به رێنوسی لاتینی وانه به هه‌زار خوێندكار ده‌ڵێنه‌وه، هه‌رچه‌نده هێشتا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیراقه‌وه دانیپێدانه‌نراوه.
سەمیر دەروێش، سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنگه عه‌ره‌بییه‌كانی سه‌ر بە وه‌زارتی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عیراق، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌پێی ئه‌و سیستمه ده‌ڕۆین كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق كاری پێده‌كات، كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئێمه نه‌بونی مامۆستای پێویسته، چونكه ته‌نیا 27 مامۆستای میلاكمان هه‌یه بۆ هه‌زار و 90 خوێندكار".
جگه‌له‌وه‌ش به‌شێك له خوێندنگه‌كان پێداویستی ئاوی خواردنه‌وه، كورسی و پێداویستی تریان نییه، هه‌ندێك له قوتابیان ناچارن رێگه‌یه‌كی دور ببڕن تا ده‌گه‌نه خوێندنگه.
سەمیر وتی "مانگانه هه‌ر خوێندكارێك پێنج هه‌زار دینار بە خوێندنگەکەی دەدات، ئه‌و بڕەش ده‌درێت به‌و مامۆستایانه‌ی وانه‌ی زیاتر ده‌ڵێنه‌وه یان وانه‌بێژن".
مانگانه هه‌ر خوێندكارێك پێنج هه‌زار دینار بە خوێندنگەکەی دەدات
به گشتی 105 مامۆستای سه‌ر په‌روه‌رده‌ی عیراق له خوێندنگه‌كانی شنگال و كه‌مپی ئاواره‌كانی ئه‌و قه‌زایه و ده‌وروبه‌ری وانه به 10 هه‌زار خوێندكار ده‌ڵێنه‌وه، له‌كاتێكدا به‌ر له شه‌ڕی داعش دوو هه‌زار و 850 مامۆستا وانه‌یان به لانیكه‌م 60 هه‌زار خوێندكار ده‌وته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئامارێکی په‌روه‌رده‌ی شنگال.
مامۆستا عیدۆ شەنگالی، بەڕێوه‌بەر لە خوێندنگەیه‌كی سەر بە ئەنجومەنی خۆبەڕیوەبەری دیموکراتی شەنگال، ده‌ڵێت ئه‌وان له‌سه‌ر چیای شنگال له ساڵی 2015ەوه به پیتی لاتینی و زاراوه‌ی كرمانجی وانه به هه‌زار خوێندكار ده‌ڵێنه‌وه.
ئه‌و خوێندنگەیانه له‌لایه‌ن 75 مامۆستاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیراقه‌وه نییه.
عیدۆ شنگالی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌وكاته‌ی شنگال چۆڵكرا (له ئابی 2014)، ئاواره ئێزیدییه‌كان هاتنه‌سه‌ر چیای شنگال و تائێستا له‌وێ ماون، ئەنجومەنی خۆبەڕیوەبەری دیموکراتی شەنگال خوێندنگه‌ی بۆ منداڵه‌كانیان كردۆتەوە تا له خوێندن بێبه‌شنه‌بن".
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شنگال، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ەوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شنگال زێدی مێژویی ئێزیدییه‌كان له خۆرئاوای موسڵ پێكهێنرا، هه‌رچه‌نده خۆیان ده‌ڵێن سه‌ر به حكومه‌تی عیراقن، به‌ڵام دانپێدانراو نین.
عیدۆ شنگالی وتی "له‌م قوتابخانانەی ئێمه قوتابیان به كرمانجی و پیتی لاتینی لەگەڵ زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی وانه ده‌خوێنن".
"نه‌بونی مۆڵه‌تی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵی، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه، به‌ڵام له هەوڵداین سیستمی خوێندنه‌كه‌مان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه دانیپێدابنرێت"، عیدۆ شنگالی وایوت.
لانیكه‌م 400 وانه‌بێژی خۆبەخش له په‌روه‌رده‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌ناوچه جیاوازه‌كانی شنگال و كه‌مپی ئاواره ئێزیدییه‌كان وانه‌ده‌ڵێنه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی له نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستایانی ئاواره دروستبووه.
واحیدا خێر‌و، خوێندکاری پۆلی شه‌شه‌می ناوەندییه له قوتابخانه‌یه‌كی كوردی سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، وتی "كێشه‌مان ئه‌وه‌یه لە زۆربەی شوێنەکانی شنگال قوتابخانەی کوردی نییه، بۆیە ناچارین رۆژانه له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر هاتوچۆ بكه‌ین، مامۆستامان كه‌مه و له زۆر شوێن ده‌رگای قوتابخانه‌كان هێشتا داخراون".
واحیدا ئێستا لەوە دەترسێت بەپاساوی ئه‌وه‌ی شنگال ئارام نییه، ئه‌گه‌ری هه‌یه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ناچاریان بكات بۆ كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان بچنە پارێزگای دهۆك.
"قوتابییه‌كی زۆر وازیان له خوێندن هێناوه، چونكه پاره‌ی هاتوچۆیان نییه"، واحیدا وایوت.
قوتابییه‌كی زۆر وازیان له خوێندن هێناوه، چونكه پاره‌ی هاتوچۆیان نییه
ئه‌و كێشه‌یه‌ی روبه‌ڕوی پرۆسه‌ی خوێندن له شنگال بۆته‌وه، درێژكراوه‌ی قەیرانی فره‌هێزی و فره‌ناوه‌ندی بڕیاره له قه‌زاكه، كه هێشتا ئاسۆی چاره‌سه‌رکردنی نادیاره.