حزبه كوردییه‌كان له كه‌ركوك، داوای هاوكاریی و ده‌ستتێوه‌ردانی حكومه‌تی عیراقی ده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له شاره‌كه‌دا هه‌یه و به‌بڕوای ئه‌وان ده‌چێته چوارچێوه‌ی پێشێلكارییه‌وه، به‌هۆی باڵاده‌ستی هێزه سه‌ربازییه‌كانه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ی نیسان له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، نوێنه‌رانی حزبه كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێی چه‌ند پرسێك، له نێویاندا روداوه ئه‌منییه‌كان و پرسی خه‌رجكردنی بودجه.
جه‌نگی عیزه‌دین، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به نوێنه‌رایه‌تی حزبه‌كانی تر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌موان كۆك بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێداگری بكرێت بۆ به‌دواداچون و چاودێری بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ كه‌ركوك، له‌رێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، دوای ساڵێك و شه‌ش مانگ له په‌ككه‌وتنی، سێشه‌ممه 9ی نیسان یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ئه‌نجامدا به‌بێ ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه به پاساوی خراپی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه، له هه‌ولێرن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌لاغی حزبه كوردییه‌كان، ئه‌و بودجه‌یه‌ی ره‌وانه‌ی كه‌ركوك ده‌كرێت، گومان هه‌یه هه‌ندێك ناوچه لێی بێبه‌ش بن، بۆیه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌موو ناوچه‌كان به‌بێ جیاواز له‌و بودجه‌یه سودمه‌ند بن، بۆ ئه‌وه‌ش پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دانانی پارێزگاری كورد، تا چاو‌دێر بێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت تۆمه‌تبارده‌كرێت به هه‌وڵی وه‌رگرتن و خه‌رجكردنی ده‌یان ملیار دینار به‌ناوی پرۆژه‌ی "نادیاره‌وه"، له بودجه‌ی ته‌رخانكراوی پترۆدۆلار بۆ كه‌ركوك.
جه‌نگی عیزه‌دین له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو په‌یامێكی به‌ناوی حزبه كوردییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی به‌غدا و حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق كرد، به ئامانجی نه‌هێشتنی بارودۆخی سه‌ربازی له كه‌ركوك وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت، "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێشێلكاری زۆر كراوه و ده‌كرێت، داوایكرد كه‌ركوك له‌و پێشێلكارییانه و دۆخی سه‌ربازی ده‌ربهێنرێت.
له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه، كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌تی عیراقی گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك و پێشمه‌رگه كشایه‌وه له‌چوارچێوه‌ی لێكه‌وته‌كانی ریفراندۆمی هه‌رێم، چه‌ند هێزێكی جیاواز ره‌وانه‌ی پارێزگاكه كران.
له به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌ی حزبه كوردییه‌كاندا، باس له مه‌راسیمه‌كانی یادكردنه‌وه‌ی شاڵاوی ئه‌نفال كراوه، به‌وته‌ی لێپرسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی؛ هه‌مویان رێككه‌وتون پێكه‌وه له 14ی نیساندا یاده‌كه بكه‌نه‌وه.
شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال، به هه‌شت قۆناغی جیاواز له‌لایه‌ن رژێمی پێشوی به‌عس له عیراق به‌رێوه‌چوو دژی هاوڵاتیانی كورد و به‌هۆیه‌وه، 182 هه‌زار كه‌س بێسه‌روشوێن بون و هه‌زاران گوند وێران كران.