كوشتنی نایاسایی مه‌ده‌نیی و تاوانی جه‌نگ له‌لایه‌ن به‌شێك له میلیشا عیراقییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه، له‌گه‌ڵ پێشێلكردنی مافی ئاواره‌كان و به ئامانجگرتنی کەمایەتییە ئیتنی و ئاینییەکانیان له عیراق، ئه‌وه‌ش به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ بۆ ساڵی 2018، كه تیایدا باس له باشبونی به‌شداریی سیاسی ژنان ده‌كات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018.
به‌پێی راپۆرته‌كه، كه ئه‌م مانگه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیشكده‌خاته سه‌ر ته‌واوی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی جێناكۆك ئه‌نجامدراوه و له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه و له روداوه‌كانی 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، راپۆرته‌كه جه‌ختده‌كاته‌وه له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه له‌لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كانه‌وه، کورد، تورکمان، کاکەیی، مەسیحی و کەمایەتییەکانی تر روبەڕوی جیاكاری، ئاوارەبون و لە هەندێک کەیسدا توندوتیژی بونه‌وه لەسەر دەستی هێزەکانی حکومەت، بەتایبەتی گروپەکانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران.
بێبەشکردنی هەڕەمەکیی لە ژیان و کوشتنی نایاسایی
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌مریكا، هەندێک لە هێزەکانی حکومەت، لەناویاندا حەشدی شەعبی و ئاسایش، کوشتنی نایاساییان له‌ناوچه جیاوازه‌كانی عیراق ئه‌نجامداوه، هەروەها داعش و گروپە تیرۆرستیەکانی تریش به‌هه‌مان شێوه، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی دۆخی ئاسایشیان ناسه‌قامگیر بووه.
"هەبونی میلیشیا لە ناوچە ئازادکراوەکان، کە بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتدا نین، لەوانە هەندێک لە یەکەکانی حەشدی شەعبی، لەگەڵ توندوتیژی بەپاڵنەری مەزهەبی، ئیتنی و دارایی، به هۆكار بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه داده‌نرێن.
لە 1 کانونی دووەم تا 31 ئابی 2018 به‌پێی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکاری عێراق (UNAMI) زیاتر لە 700 کەسی مەدەنی لە وڵات كوژراون، وه‌ك راپۆرته‌كه‌ی ئه‌مریكاش جهختیلێكردۆتهوه.
هه‌روه‌ها هاتووه "هەندێک لە هێزەکانی ئاسایشی حکومەت تۆمەتبارکراون بە ئەنجامدانی کوشتنی نایاسایی و بێ دادگایی‌کردن؛ حکومەت بەدەگمەن دەستنیشانکردن و دادگایی‌کردنی تۆمەتبارە دیاریکراوەکانی پێشێلکاریی و تاوانەکانی راگەیاندوە".
هەندێک لە هێزەکانی ئاسایشی حکومەت تۆمەتبارکراون بە ئەنجامدانی کوشتنی نایاسایی و بێ دادگایی‌کردن
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ كه راپۆرته‌كه پشتی پێبه‌ستووه، کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگری ئەشکەنجەی گیراوەکانیان داوە تا مردون. بۆ نموونە، رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ (Human Rights Watch) لە مانگی ئاب راپۆرتیداوە، "بەلای کەمەوە سێ کەس لە بنکەی پۆلیسی موسڵ و زیندانی فەیسەڵیە لە رۆهەڵاتی موسڵ لەژێر ئەشکەنجەدا مردون".
راپۆرتەکەی مانگی ئاب، وردەکاری تێدایە لەسەر ئەزمونی "مه‌حمود" کە دەڵێت لە زیندانی فەیسەڵیە دەستبەسەرکراوە و ئەشکەنجەدراوە لە کانونی دووەم تا مایس، هەروەها باس لە مردنی ئامۆزای زیندانیەکی تر دەکات کە ناوی "عه‌مار" بووە.
"مه‌حمود" دەڵێت کە دوو شەو لەسەریەک، گوێی لە هاواری ئامۆزاکەی "عه‌مار" بووە، کاتێک ئەفسەرەکانی زیندان تا بێهۆشبوون لێیان دەدا. هه‌وره‌ها ده‌ڵێت پاش شەوی دووەم، جلەکانی ئەو پیاوەی داناوە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات، دوو برینی گەورە لەسەر هەردوولای سکی هەبووە، لەگەڵ پەڵەی سەوز لەسەر قۆڵەکانی و سووتاویەکی گەورە بەدرێژایی ئەندامی نێرینەی.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا راپۆرته‌كه باس له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایش و هاتووه "لە ساڵی 2017 ئۆفیسی سەرۆک وەزیران لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوه بۆ بەدواداچونی تۆمەتەکان لەدژی هێزەکانی ئاسایشی عیراق کە پێشێلکاری و تاوانیان ئەنجامداوە لەکاتی ئۆپەراسیۆنی رزگاکردنی موسڵ لە داعش.
"حکومەت چەند ئەفسەرێکی هێزەکانی ئاسایشی عێراقی دەستگیکردوە و پلان هەیە بۆ دادگایکردنیان"، به‌پێی راپۆرته‌كه.
حکومەت چەند ئەفسەرێکی هێزەکانی ئاسایشی عێراقی دەستگیکردوە و پلان هەیە بۆ دادگایکردنیان
بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه، راپۆرته‌كه‌ی ئه‌مریكا پشتی به به‌دواداچونه‌كانی چاودێری مافی مرۆڤ (HRW) بهشتووه، كه تیایدا هاتووه "حکومەت بەڵگەکانی لەناوبردوە سەبارەت بە ئەگەری تاوانی جەنگ کە لەدژی ئەندامانی داعش ئەنجامدراون، وەک لابردنی 80 لاشە لە خانویەکی روخاو لە موسڵ، پاشان سوتاندنی خانووەکە... بەلای کەمەوە یەکێک لە لاشەکان قاچەکانی بەسترابووەوە".
گروپەکانی میلیشیای حەشدی شەعبی سەر بە ئێران، بەشداربون لە کوشتن، رفاندن و سەرانەسەندن لە سەرانسەری وڵات، بەتایبەتی لەو پارێزگایانەی لەڕوی ئتنیکی و ئاینییەوە تێکەڵن، هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه.
به‌گشتی راپۆرته‌كه جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی کوشتنی نایاسایی لەلایەن چەکداری نەناسراو و توندوتیژی بە پاڵنەری سیاسیی لەسەرانسەری وڵات زۆرجار رویداوە. بۆ نمونه لە نزیک موسڵ، پەلاماردەری نەناسراو تەقەیان لە قایمقامی حەمام عەلیل کردوە و کوشوتویانە، کاتێک لە ماڵ هاتۆتەدەر.
ژنان له نێوان به ئامانجگرتن و به‌شداریی سیاسی‌دا
به‌پێی راپۆرته‌كه، "میلیشایاکانی سەربە ئێران، بەتایبەتی عەسائیبی ئەهلی حەق، بەرپرسیاربون لە چەندین پەلامار لەدژی ئافرەتانی ناسراو له عیراق. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا باس له به‌شداریی سیاسی زیاتری ژنان ده‌كات له هه‌ڵبژاردنه‌كان و گه‌یشتن به په‌رله‌مان.
هیچ یاسایەک له عیراق بەشداری ئافرەتان و ئەندامانی کەمایەتییەکانی سنوردار نەکردووە لە پرۆسەی سیاسی و به‌هۆیه‌وه به‌شداریی باشتری ئافره‌تان هه‌بووه.
دەستور فەرمان دەدات کە ئافرەتان دەبێت 25 لەسەدی ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجومەنە خۆجێیەکان پێکبهێنن. لە هەڵبژاردنەکانی مایس، 19 ئافرەت دەنگی پێویستیان هێنا بۆ بردنەوەی کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی 329 کورسی، بەبێ پەنابردن بۆ کۆتای دەستوری، 65 ئافرەتی تر کورسییان پێدرا لەسەر بنەمای کۆتا، کۆی ژمارەی ئەندامە مێینەکان بەرزبووە بۆ 84. سەرەڕای بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی مێینە، زۆرجار گفتوگۆ سیاسییەکان ئەندامە مێینەکانی پەرلەمان پەراوێز دەخەن. بۆ نمونه یەک ئافرەت دیاری‌کرا بۆ ئەندامێتی کابینەی حکومەت، به‌پێی راپۆرته‌كه.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا وەک کاندیدی هەڵبژاردنەکان، ئافرەتان روبەڕوی گێچەڵ و سوکایەتی جێندەری دەبنەوە بۆ ئه‌وه‌ش نمونه‌ی ئینتیسار ئەحمەد جاسم-یان هێنایه‌وه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایاری 2018 لە کێبەرکێ کشایەوە، پاش ئەوەی ڤیدیۆیەکی سێکسی بڵاوەی پێکرا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ئامانجی نیشاندانی لەگەڵ پیاوێک لەناو جێگەدا.
کەمایەتییە ئیتنی و ئاینییەکانیان کراونه‌ته ئامانج
راپۆرته‌كه جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی هێزەکانی حکومەت، بەتایبەتی هەندێک گروپی دیاریکراوی حەشدی شەعبی و میلیشیاکانی تر، کەمایەتییە ئیتنی و ئاینییەکانیان کردۆتە ئامانج، بەهەمان شێوە پاشماوەی چەکدارە چالاکەکانی داعش.
ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه نمونه‌ی کۆنترۆڵکردنەوەی کەرکوک ده‌هێنێته‌وه لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە، لە تشرینی یەکەمی 2017دا‌و هاتووه "کورد، تورکمان، کاکەیی، مەسیحی و کەمایەتییەکانی تر روبەڕوی جیاکاری، ئاوارەبن و لە هەندێک کەیسدا توندوتیژی بونه‌وه لەسەر دەستی هێزەکانی حکومەت، بەتایبەتی گروپەکانی حەشدی شەعبی سەربە ئێران".
هه‌روه‌ها ئاماژه به ئەنجامدانی داگیرکردن، تاڵانکردن و سوتاندنی خانوەکانی کورد، تورکمانی سوننە، عەرەبی سوننە و کەمایەتیە ئیتنیکیەکانی تری پارێزگای کەرکوک ده‌كاته‌وه له‌لایه‌ن گروپەکانی حەشدی شەعبی.
"کورد روبەڕوی توندوتیژی هاوشێوە بونەوە لە خانەقین، کە شارێکی زۆرینە کوردە لە پارێزگای دیالە... جیاکاری بەردەوام بووە هۆی زیادکردنی گرژییە ئیتنی و مەزهەبییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان. لە مانگی ئاب، چوار کورد، کە یەکێکیان پێشمەرگە بوو، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە سەربڕان. کۆمەڵگەی کاکەیی لە داقوق، پارێزگای کەرکوک، بەردەوام روبەڕوی هەڕەشە، پەلامار و کوشتن بونه‌ته‌وه کە بە وتەی گروپەکانی کۆمەڵی مەدەنی کاکەیی، ئەم روداوانە پاش داگیرکردنی ناوچە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە زیاتر بووە".
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا باس له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی کە جیاکاری دەکەن لەدژی کەمایەتیەکان، لەناویاندا تورکمان، عەرەب، ئێزیدی، شەبەک و مەسیحییەکان، لە ناوچە جێناکۆکەکان. بۆ نموونە، دادگاکان بەدەگمەن سکاڵای مەسیحی لەدژی کورد سەبارەت بە ناکۆکی موڵکداری قبوڵ دەكه‌ن.
ئاواره‌كان
بەپێی راپۆرتەکان، خێزانە ئاوارەکان کە لە دۆخێکی سەختدان لە کەمپەکان، زۆر لاوازن بەرامبەر خراپبەکارهێنان (ئیستیغلال)ی سێکسی لەڕێگەی ئەوەی ناسراوە بە هاوسەرگیری کاتیی.
رێکخراوە ناحکومییەکان راپۆرتیانداوە کە هەندێک خێزان کچە منداڵەکانیان دەدەن بەرامبەر پارەی مارەیی، لەو بڕوایەدان کە هاوسەرگیرییەکە راستەقینەیە، بەڵام تەنها پاش چەند مانگێك کچەکانیان بۆ دەنێرنەوە، هەندێک جار بە دووگیانی، به‌پێی راپۆرته‌كه.
هه‌رچه‌نده یاسا قەدەغەی پەیوەندی سێکسی دەکات لەدەرەوەی هاوسەرگیری، لەناویاندا گێچەڵی سێکسی و سزای توندی بۆ داناوه، به‌ڵام راپۆرته‌كه ده‌ڵێت "پەنابەران و ئاوارەکان راپۆرتیانداوە لەسەر گێچەڵی سێکسی بەردەوام، لەناو کەمپ و لەناو شارەکانی هەرێمی کوردستان".
هه‌روه‌ها ئەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی دەشتی نەینەوا، به‌پێی راپۆرته‌کە داعش پەرستگا، شوێنە پیرۆزەکان، گۆڕستان و قوتابخانەکانی وێرانکردوە و گه‌ڕانه‌وه‌كان هه‌رچه‌نده زیاتربون به به‌راورد به 2018، به‌ڵام پرۆسه‌كه هێشتا سسته.
ئاوارە و ئاوارە گەڕاوە مەسیحییەکان لە گوند و شارۆچکەکانی دەشتی نەینەوا کە لەژێر کۆنترۆڵی حەشدی شەعبیدان، راپۆرتیانداوە کە حەشدی شەعبی خاڵی پشکنینی نایاساییان داناوە و خەڵکی مەدەنی دەستگیردەکەن بەبێ ئەوەی دەسەڵاتی یاساییان هەبێت بۆ دەستگیرکردن.
خۆرئاوای موسڵ، پارێزگای نەینەوا، لەگەڵ شارۆچکەی مێژویی مەسیحی بەتنایا لە باکوری موسڵ، هێشتا وێرانەیە و بەتەواوی چۆڵە. زۆربەی ئاوارە مەسیحییەکان ئامادەنین بگەرێنەوە بۆ شارۆچکەی تلکێف، بەهۆی ترس لە کەتیبەی 50ی بابیلۆن کە ناوچەکەی داگیرکردوە.
هەڵبژاردنەکان و بەشداری سیاسی
راپۆرته‌كه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ئەگەرچی چاودێرەکان رایانگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی 2018 ئاشتیانە بووە، به‌ڵام تۆمەتی ساختەکاری، پەرلەمانی ناچارکرد فەرمانی دوبارە ژماردنەوەی دەنگەکان بدات لە ناوچەکانی ئەنبار، کەرکوک، بەغداد و هەرێمی کوردستان.
تۆمەتەکانی ساختەکاری، بریتین بون لە دەستکاریکردنی لیستی ئەلەکترۆنی دەنگەکان، پڕکردنی سندوقەکان و گێچەڵکردن بە دەنگدەران.
ئه‌مریكا پشتی به راپۆرتێكی گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی (The International Crisis Group) به‌ستووه، تیایدا هاتووه "تۆمەتەکان لە پارێزگای کەرکوک، سەرنجیداوە کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە چەند ناوچەیەکی نا-کوردی براوە بووە، کە لەڕووی مێژووییەوە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی لەو ناوچانە پاڵپشتی کەم بووە، هەروەها رێژەی بەشداری لە ناوچە کوردییەکان نزم بووە بە بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشتر و رێژەی بەشداری لە ناوچەکانی تورکمان و عەرەب".
تۆمەتەکان لە پارێزگای کەرکوک، سەرنجیداوە کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە چەند ناوچەیەکی نا-کوردی براوە بووە
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن لە مانگی ئاب دوبارە ژماردنەوەی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی به‌پێی بڕیاری په‌رله‌مان تەواوکرد، به‌ڵام بەبێ هیچ گۆڕانکارییەکی گەورە لە ئەنجامەکان، دواتر دادگای باڵای فیدراڵی لە هەمان مانگدا ئەنجامەکانی پشتڕاستکردەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە مانگی ئەیلول هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراقی ئەنجامدا. زۆربەی چاودێران تەنها سەرنجی پێشێلکاری بچوکیان داوە و هیچ بەڵگەیەکیان نەدیوە لەسەر ساختەکاری سیستماتیک، بەڵام حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گێچەڵکردن بە دەنگدەران و ساختەکاری سیستماتیک هەبووە، وەک پڕکردنی سندوقەکان و ساختەکردنی بەڵگەنامەکان – بەبێ دابینکردنی وردەکارییەکان – لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە.
به‌ڵام راپۆرته‌كه ده‌ڵێت "هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان لە 2018، ئەگەرچی بێخەوش نەبوو، بەڵام بە گشتی لەئاستی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەردا بوو و بووە هۆی گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات لە سەرۆک وەزیرانی پێشوو حەیدەر عەبادی بۆ سەرۆک وەزیران عادل عه‌بدولمه‌هدی".