ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، رێگه‌نه‌درا بچنه ده‌وامی فه‌رمی خۆیان له كاتی سه‌ردانی شاندێكی باڵای حكومه‌تی عیراقی، هه‌رچه‌نده هێشتا هۆكاره‌كه رون نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام تۆمه‌ته‌كان روو له ئیداره‌ی شاره‌كه و وه‌فده‌كه‌یه.
یه‌كشه‌ممه 14ی نیسان، رێگری له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كرا بچنه باڵه‌خانه‌ی دیوانی پارێزگا و ده‌وام بكه‌ن، كاتێك وه‌فدێكی حكومه‌تی عیراقی له ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، به‌سه‌رۆكایه‌تی سامر غەزبان، جێگرى سەرۆک وەزیران بۆ کاروبارى وزه و وەزیرى نەوت سه‌ردانی كه‌ركوكیان كرد.
ره‌مله عوبێدی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمه نوێنه‌ری خه‌ڵكی كه‌ركوكین و رێگری كرا بچینه شوێنی دهوامهكهمان له‌كاتی سه‌ردانی وه‌فده‌كه، ئه‌وه‌ش به هۆكارێك كه تائێستا نازانین چییه".
عوبێدی پرسی "ئه‌كرێت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن رێنهدرێت ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێبكات و نوێنه‌رایه‌تی هاوڵاتیان بكات؟".
"به‌یانی زوو دوای هاتنمان بۆ باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌ن، له ده‌رگای سه‌ره‌كی ئاگاداركراینه‌وه رێنادرێت بچینه ژوره‌وه و پێویسته بچینه كۆمپانیای نه‌وتی باكور و له‌وێ دیداری شانده‌كه رێكده‌خرێت"، عوبێدی ئه‌وه‌شی وت "له‌رێگادا به‌ره‌و كۆمپانیای نه‌وتی باكور چه‌ندجارێك ته‌له‌فۆنم بۆ یاریده‌ده‌ری پارێزگار كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، كاتێك گه‌یشتم له‌وێش رێگه‌نه‌درا بچینه ژوره‌وه به‌هۆی نه‌بونی ناوه‌كانمان له‌ده‌رگای سه‌ره‌كی".
ره‌مله عوبێدی ده‌ڵێت "ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت ئه‌بێت دۆخی خه‌ڵكی ئاسایی چی بێت".
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له‌نێویاندا جه‌مال مه‌ولود سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌ن بۆ كاروباری دارایی، له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی ده‌وامه‌كه‌یان كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا و دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكاڵایان كرد.
"دوای رۆیشتنی شانده‌كه رێگه‌درا بچینه ئه‌نجومه‌ن، بۆیه بڕیارماندا ئه‌و كۆنگره‌یه بكه‌ین و ئه‌وه‌ی رویداوه ئاشكرای بكه‌ین.. توشی سه‌رسوڕمان بوین چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له كاتی كۆنگره‌كه زانیمان رێگریكراوه له هاتنه‌ژوره‌وه‌ی میدیاكان"، ره‌مله عوبێدی ده‌ڵێت به‌وهۆیه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن كۆنگره‌كه‌یان ئه‌نجامدا.
هه‌روه‌ها هۆشداریدا "ئه‌وه‌ی كراوه داخستنی ده‌می ئه‌ندامان و رێگرییه له ئازادی بیروڕا، بۆیه هانا بۆ په‌رله‌مانی عیراق ده‌به‌ین، به‌وپێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باڵای یاسادانانه و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له به‌رپرسیارێتی ئه‌ودایه، تا رێكار بگرێته‌به‌ر به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی بونه هۆی ئه‌و روداوه".
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، دوای رێگرییه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا جهختدهكهنهوه له‌وه‌ی ئه‌و هەڵسوکەوتانە "بەهیچ شێوەیەک جێگای قبوڵ نیە... سەرجەم ڕێگاکان دەگرینەبەر لە پێناو دانانی سنورێک بۆ ئەو هەوڵانەی دەیانەوێت ئەنجومەن بچوک بکەنەوە".
له نێو وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق، هەریەک لە جەمال عادل، وەزیرى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، دکتۆر لوئەى خەتیب، وەزیرى کارەبا، عەقیل خزاعى، بریکارى وەزارەتى ناوخۆ و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی هه‌بون.
وه‌فده‌كه دوای كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، بینای پارێزگای كه‌ركوكیان به‌ره‌و كۆمپانیای نه‌وتی باكور جێهێشت و كۆبونه‌وه‌كانیان برده ئه‌وێ، به‌ڵام ته‌نیا چه‌ند ئه‌ندامێكی دیاریكراوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌یاوه‌ری راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه بون.
كاكه‌ڕه‌ش سدیق، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له لیستی برایه‌تی و به‌شدار له كۆبونه‌وه‌كانی شانده‌كه‌ی به‌غدا به (كه‌ركوك ناو)ی وت " له‌رێی به‌رێز راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك و عه‌لی حه‌مادی، یاریده‌ده‌ری پارێزگاره‌وه ئاگاداركرامه‌وه بۆ ئاماده‌بونم، منیش لای خۆمه‌وه گروپه‌كه‌ی خۆم ئاگاداركردنه‌وه ئاماده‌بن، به‌ڵام پلان و شوێنی سه‌ردانه‌كه گۆڕدرا له پۆلیسی نه‌وته‌وه بۆ باڵه‌خانه‌ی پارێزگا و دواتر بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باكور".
"ئه‌و رێكاره‌ی گیراوه‌ته‌به‌ر به‌رانبه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگاكه‌وه هه‌ڵه‌یه و راست نییه".
كاكه‌ڕه‌ش سدیق ئاشكراشیكرد، كاتی رێگری له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان وتیان "به‌ده‌ستی ئێمه نییه"، به‌وپێیه‌ی هێزێكی سه‌رۆكایه‌تی له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌دا ئه‌ركی پاراستنی باڵه‌خانه‌ی پارێزگایان گرته‌ده‌ست.
ناڕه‌زایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دژی وه‌فده‌كه له‌كاتێكدابوو، سامر غه‌زبان، جێگرى سەرۆک وەزیران بۆ کاروبارى وزە و وەزیرى نەوت له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتی "بۆ نیشاندانی پاڵپشتی خۆمان بۆ ئیدارەى کەرکوک لێره‌ین... هاتوین بۆ ئه‌وه‌ی گوێ لە داواکارییەکانى پارێزگاى کەرکوک بگرین"، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه "دەمانەوێت شارى کەرکوک بگاتە باشترین ئاستی لەڕوى خزمەتگوزارى وەکو ئاو، کارەبا و ئەمن و ئاسایش".
له به‌شێكی تری كۆنگره‌كه‌دا راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك وتی "مەبەست له‌م سەردانە بۆ هاوکاریکردنمانه بۆ دۆزینەوەى رێگاچاره‌یه‌ك بۆ کێشەکانى کەرکوک و هەروەها هاوکارى فەرمانگە حکومییه‌کان لە نۆژەنکردنەوە و خزمەتگوزاریى و دووبارە گەڕانەوەى ئەمن و ئاسایش بۆ ناوچەکان".