هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ رێكخراوێك له پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی گوندی كۆچۆی شنگال كشابێته‌وه، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی مه‌ترسی ئه‌منی و ده‌ستڕێژی گولـله له تیمه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 22ی نیسان، ژماره‌یه‌ك له میدیا و په‌یجی نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی وه‌ستاندنی كاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانیان له شنگال بڵاوكرده‌وه، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه له تیمه‌كان و مه‌ترسی ئه‌منییه‌وه.
رێكخراوی ئێزیدی بۆ دۆكیۆمێنتكردن، كه كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌و پێكهاته‌یه ده‌كات، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هۆشداریدا له مه‌ترسییه‌كان و داوایكرد پارێزگاری ه تیمه‌كانی كاركردن بكرێت له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كاندا، تا كاره‌كانیان نه‌وه‌ستێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوه، تیمێكی بیانی كه له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی گونجی كۆچۆ به‌شداربون، كشانه‌وه‌یان خۆیان راگه‌یاندووه به‌هۆی به ئامانجگرتنی تیمه‌كان و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی هه‌یه بۆ وه‌ستاندنی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان.
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه ئه‌مڕۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیمێك سه‌رقاڵی كاركردنن له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی گوندی كۆچۆ و له‌وكاته‌دا ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت، به‌هۆیه‌وه ئه‌ندامانی تیمه‌كه شوێنه‌كه جێده‌هێڵن و هه‌ڵدێن.
خالید شەنگالی، فەرماندە لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی کە بەھاوبەشی لەگەڵ سوپای عیراق، ئەمنیەتی گوندی کۆجۆ لە شنگال دەپارێزن، بە (کەرکوک ناو)ی وت "هەموو ئەو رێکخراوانەی کە لەرۆژی یەکەمەوە دەستیان بەهەڵدانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان کردووە لە گوندی کۆجۆ بەردەوامن لەکارکردن و ئێمەش لەگەڵ سوپا دەیانپارێزین و ھیچ گرفتێکی ئەمنی دروستنەبووە".
خالید شنگالی، وتیشی "ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی نیسان بەهۆی شکانی یەکێک لە ئامێرەکانی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، دەنگێکی گەورە و زۆر لە شێوەی دەنگی تەقە بیستراوە و خەڵکی ناوچەکە و تیمەکانیش وایانزانیوە مەترسی لەسەر ژیان ھەیە، بەڵام ھیچ شتێکی وانەبووەو بەیانی کاری هەڵدانەوی گۆڕە بە کۆمەڵەکان دەستپێدەکاتەوە".
یه‌كه‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌كان له قه‌زای شنگال، به بڕیاری حكومه‌تی عیراق له 15ی ئازاری ئه‌مساڵدا هه‌ڵدرایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی فراوانی ئێزیدییه‌كان هات دژی دره‌نگ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و مه‌ترسی له‌ناوچونیان به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه له‌و ناوچه‌یه.
بەپێی دوایین ئاماره‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدیان له وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، له سنوری قه‌زای شنگال، زیاتر له 73 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە، جگە لە دەیان گۆڕی یەك كەسی، كه مێژوهكانیان بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش له دوای ئابی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێكهاتەی ئاینی ئێزیدی، هاوشانی كریستیانی، كاكەیی و توركمانەكان زۆرترین پێشێلكارییان بەرامبەر كرا لەلایەن داعشەوە و روبەڕوی كوشتنی بەكۆمەڵ بونەوە دوای دەستبەسەرداگرتنی شەنگال (بەدووری 120 لە خۆرئاوای موسڵ) لە 3ی ئابی 2014، كه لە 13ی تشرینی دووەمی 2015دا كۆنتڕۆڵكرایەوە.