ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانه‌وه نه‌یتوانی كۆببێته‌وه و بۆ كاتێكی تر دواخرا، تا گفتوگۆی كۆتایی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بودجه‌ی پترۆدۆلار بكات.
كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی نیسان، بڕیاربوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبێته‌وه به سه‌رۆكایه‌تی بابه‌كر سدیق، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌مال مه‌ولود، سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌ن بۆ كاروباری دارایی به سه‌ردانێك له به‌غدایه.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه كۆبونه‌وه‌كه‌یان دواخراوه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی ئه‌ندامانه‌وه (ته‌واو نه‌بونی نیساب)، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی پێشتر ده‌بوایه تاوتوێی بودجه بكه‌ن و په‌سه‌ندی بكه‌ن.
ئەنجومەنی پارێزگا كە لە 41 ئەندام پێكدێت، 26 ئەندامی لە لیستی برایەتییە (كورد)، توركمان بە هەردوو مەزهەبی شیعە و سوننە نۆ ئەندام و پێكهاتەی عەرەبیش شەش ئەندامیان هەیە، هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی پێویستی به ئاماده‌بونی په‌نجا كۆ یه‌كی ئه‌ندامان هه‌یه.
بابه‌كر سدیق (كاكه‌ڕه‌ش)، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه بڕیاربوو سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه بكات له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ده‌ڵێت هه‌ردوو كوتله‌ی عه‌ره‌بی و توركمانی داوای دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه‌یان كردووه بۆ هه‌فته‌یه‌ك، به‌هۆی سه‌رقاڵییان به كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له كه‌ركوك.
به‌وته‌ی كاكه‌ڕه‌ش سدیق، ئه‌و داواكارییه‌ی هه‌ردوو كوتله‌كه پێشێلكاریی یاساییه، چونكه له كۆبونه‌وه‌ی پێشتر ده‌نگدراوه له‌كاتی كۆبونه‌وه‌كه به ئامانجی په‌له‌كردن له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی په‌سه‌ندكردنی پلانی ئه‌و پرۆژانه‌ی له پارێزگاوه پێشكه‌شكراون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا رونیكراوهتهوه كه ئاماده‌بوانی هۆڵی ئه‌نجومه‌نیش هه‌مان بۆچونیان له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی توركمان و عه‌ره‌ب هه‌بووه، بۆیه هه‌وڵده‌درێت له رۆژانی نزیكی داهاتوودا هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كه بدرێت، له‌به‌ر گرنگی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێویسته تاوتوێبكرێت.
ئه‌و دانیشتنه بۆ تاوتوێكردنی بودجه‌ی پترۆدۆلار، له‌كاتێكدایه حکومەتی عیراق بڕی 450 ملیار دیناری وه‌كو به‌شه بودجه‌ی كه‌ركوك ره‌وانه‌ی پارێزگاكه كردووه، به‌ڵام ئه‌و بڕه چاوه‌ڕێی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری خه‌رجكردنی له‌سه‌ر بدرێت.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، 9ى نيسان یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا دوای ساڵێك و شه‌ش مانگ له په‌ككه‌وتنی دانیشتنه‌كانی، ئه‌وه‌ش بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پارێزگاكه له نێویاندا بودجه، بڕیاریدا دوای ماوه‌یه‌ك له به‌دواداچونی پلانی پرۆژه‌كان له دانیشتنێكدا ده‌نگدان بۆ خه‌رجكردنی بودجه بدات.