600 هه‌زار ده‌نگده‌ر له كه‌ركوك، له كۆی ملیۆنێك و 12 هه‌زار، ناوی خۆیان تۆماركردووه و ئاماده‌ن بۆ ده‌نگدان، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئامارێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق.
وه‌فدێكی باڵای كۆمسیۆنه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی نیسان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌عن هیتاوی، سه‌رۆكی كۆمسیۆن، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان له كه‌ركوك رێكخست، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كیان هات له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ئۆفیسی كه‌ركوك، كه ئامانج لێی ئاگاداربون و چاودێریكردنی كاره‌كان بوو.
مەعن هیتاوى، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتی "ئەگەرى زۆر هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی ئەمجارە بەکارتى بایۆمەترى ده‌نگبدرێت، بۆ ئەو مەبەسته هەوڵهکانى لقی که‌رکوکى کۆمسیۆن جێگاى خۆشحاڵییە و رێژه‌ی بەشداریى هاوڵاتیان لە نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەراندا سەدا ٦٠ى تێپەڕاندووە...".
ئەگەرى زۆر هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی ئەمجارە بەکارتى بایۆمەترى ده‌نگبدرێت
مه‌عن هیتاوی ده‌ڵێت گرنگییه‌كی زۆر به ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كان ده‌ده‌ین بۆ مه‌سه‌له‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تیمی گهڕۆكیان بۆ هاوكاریكردنی هاوڵاتیان داناوه و ژماره‌ی كارمه‌ندان له بنكه‌كان زیاد ده‌كه‌ن.
به‌پێی بڕیاری كۆمسیۆن 11ی ئایار دواواده‌یه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و تائێستا 600 هه‌زار ده‌نگده‌ر ناوی خۆیان تۆماركردووه، ئه‌وه‌ش له‌كۆی ملیۆنێك و 12 هه‌زار ده‌نگده‌ر كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له‌و پارێزگایه.
رزگار حاجى حەمە، ئەندامى کۆمسیۆنی باڵا، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتی "خۆشبه‌ختانه به‌پێی هه‌مواری یاسای ژماره 12ی ساڵی 2018ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوكیش ده‌كرێت و كه‌س داوای دواخستنی نه‌كردووه".
وتیشى "هەوڵدەدەین چارەسەرێك بۆ ئەو ئاوارانە بدۆزینەوە که خەڵکى كهرکوکن و هێشتا نهگهڕاونەتەوە، بۆ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان نه‌سوتێت".