له مانگی نیساندا سێ بۆمب له خانه‌قین ته‌قیونه‌ته‌وه و سێ هێرشی چه‌كدارییش كراونه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و گوندنشینان، ئه‌وه‌ش دوای تێپه‌ڕبونی مانگێكی ئارام و بێ توندوتیژی هات له قه‌زاكه.
شه‌وی پێنجشه‌ممه 25ی نیسان، ھێرشکرایە سەر خاڵێکی سەربازی حەشدی شەعبی لە گوندی عەلی سەعدون و پێکدادان دروستبوو، به‌هۆیه‌وه چه‌كدارێكی حەشد سەر بە لیوای ٢٣ کوژرا، ئه‌وه‌ش دواین روداوی ئه‌منی مانگی نیسان بوو.
سەرچاوەیەک لە هێزه‌كانی حەشدی شەعبی، كه له ده‌وروبه‌ری قه‌زای خانه‌قین جێگیربون، بە کەرکوک ناوی وت "چه‌كداره‌كان سه‌ر به رێكخراوی داعش بون و دوای ئه‌و هێرشه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان له ناوچه‌كه هه‌ڵاتن".
شەوی ٢٤ی ئەم مانگە، بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگای سەرەکی گوندی تەفڕەقە به ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌كدا ته‌قییه‌وه و بریندار بوو.
بەپێی ئاماری ھێزە ئەمنییەکان لە سەرەتای ئەم مانگەوه تاكو ئێستا، سێ بۆمبی چێنراو ته‌قیونه‌ته‌وه و سێ هێرشی چه‌كدارییش هه‌ر له خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری رویداوه.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت، سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ ھێزەکانی حەشدی شەعبی له سنوری خانه‌قین بڵاوهیانپێكراو تاڕاده‌یه‌ك دۆخی ئه‌منی جێگیرتر بوو، به‌ڵام جارێكی تر روداوه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانپێكرده‌وه.
قه‌زای خانه‌قین باكوری پارێزگای دیاله، یه‌كێكه له ناوچه‌كانی جێناكۆك و زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن، له‌گه‌ڵ به‌شێك له عه‌ره‌ب و توركمان، له دوای 2003ه‌وه دۆسییه‌ی ئه‌منی قه‌زاكه به‌ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوو تا گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا و هێزه‌كانی تری سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا.