پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی گوندی كۆجۆ له شنگال به‌رده‌وامی هه‌یه و رۆژانه رێكخراوه‌كانی به‌شدار له‌و پرۆسه‌یه كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
له چه‌ند رۆژی رابردودا، ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی چه‌ند رێكخراوێك له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان له‌به‌ر مه‌ترسی ئه‌منی و ده‌ستڕێژی گولـله بڵاوبۆوه، به‌ڵام به‌پێی په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) له شنگال، پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه. یه‌كه‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌كان له قه‌زای شنگال، به بڕیاری حكومه‌تی عیراق له 15ی ئازاری ئه‌مساڵدا هه‌ڵدرایه‌وه،
ئه‌وه‌ش دوای ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی فراوانی ئێزیدییه‌كان هات دژی دره‌نگ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و مه‌ترسی له‌ناوچونیان به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه له‌و ناوچه‌یه.
بەپێی دوایین ئاماره‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدیان له وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، له سنوری قه‌زای شنگال، زیاتر له 73 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە، جگە لە دەیان گۆڕی یەك كەسی، كه مێژوهكانیان بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش له دوای ئابی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه.