حزب و كه‌سایه‌تییه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك، ده‌سته‌یه‌كی باڵای هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن، به ئامانجی یه‌كخستنی گوتاری پێكهاته‌كه له چاره‌سه‌ری كێشه و دۆسیه چاره‌نوسسازه‌كاندا.
شه‌ممه 27ی نیسان له شاری كه‌ركوك، نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌ب، به ئاماده‌بونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئه‌و پێكهاته‌یه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، پێكهێنانی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگییان راگه‌یاند.
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی عه‌ره‌بی، به‌پێی به‌یاننامه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی، ده‌بێته چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌و پێكهاته‌یه له كه‌ركوك.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و ده‌سته‌یه، ده‌بێته مینبه‌ری ماڵی عه‌ره‌بی بۆ گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی گوتاری عه‌ره‌بی، بۆ كاركردنی جددی له پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی پێكهاته‌یه له دۆسیه چاره‌نوسسازه‌كاندا.
هه‌روه‌ها باس لهوهشكراوه هه‌وڵده‌ده‌ن له رێی ئه‌و ده‌سته‌یه‌وه چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب بكه‌ن له كه‌ركوك و هاوهه‌ڵوێست بن له هه‌موو پرسه‌كانی تایبه‌ت به پارێزگاكه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا.
به‌یاننامه‌ی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی له‌لایه‌ن زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌بی كه‌ركوكه‌وه واژۆكرا، له نێویاندا لێپرسراوانی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی و به‌ره‌ی عه‌ره‌بی.
عه‌ره‌بی كه‌ركوك، زۆرینه‌ی حزبه‌كانیان له به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شدا به‌ناوی "ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی" كۆبونه‌ته‌وه و له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له ئایاری ئه‌مساڵدا، به لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداربون و توانییان سێ كورسی به‌ده‌ستبهێنن.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشدا ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی سیاسی، به‌ره‌ی عه‌ره‌بی-یان له پارێزگای كه‌ركوك پێكهێنا.