لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا نین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی "رەوشی کەركوك نائاساییه".
ئه‌و وته‌یه‌ی خەسرۆ گۆران، له لێدوانێكیدا هات بۆ ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حزبه‌كه‌ی دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھەڵبژاردنەکان له عیراق له ئۆفیسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی له هه‌ولێر.
خەسرۆ گۆران، وتی "پرسی بەڕێوەچونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقمان تاوتوێكرد، بە بۆچوونی ئێمە ھێشتا زووە باس لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکرێت، چونکە ھێشتا دیار نییە له‌سه‌دا 100 کەی بەڕێوهدەچێت، تەنیا کۆمسیۆن دەڵێ، ئامادەین لە کۆتاییی ئەمساڵدا بەڕێوەی ببەین، ئەوەش ھێشتا پێشنیاره".
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، خەسرۆ گۆران وتی "ئێمە لەگەل ئەوەدانین ئەمساڵ ھەڵبژاردن لە کەرکوك بکرێت، چونکە ناکرێت خەڵک ئاوارە بێت و رەوشی کەرکوک بەو شێوەیە نائاسایی بێت، پڕۆسەی ھەڵبژاردن لەو پارێزگایە بەڕێوەبچێت".
پارتی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، كه له 12ی ئایاری رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوكی كرد، ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان پاساوی ناجێگیری دۆخی ئه‌منی شاره‌كه.
"بە بڕوای ئێمە باشترە رەوشی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە، ئینجا ھەڵبژاردن لە پارێزگاكه بەڕێوەبچێت"، خه‌سرۆ گۆران وایوت.
وه‌فدێكی باڵای كۆمسیۆن 25ی نیسان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌عن هیتاوی، سه‌رۆكی كۆمسیۆن، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان له كه‌ركوك رێكخست، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كیان هات له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ئۆفیسی كه‌ركوك، كه ئامانج لێی ئاگاداربون و چاودێریكردنی كاره‌كان بوو.
مەعن هیتاوى، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتی "ئەگەرى زۆر هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی ئەمجارە بەکارتى بایۆمەترى ده‌نگبدرێت، بۆ ئەو مەبەسته هەوڵهکانى لقی که‌رکوکى کۆمسیۆن جێگاى خۆشحاڵییە و رێژه‌ی بەشداریى هاوڵاتیان لە نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەراندا سەدا ٦٠ى تێپەڕاندووە...".
رزگار حاجى حەمە، ئەندامى کۆمسیۆنی باڵا، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتی "خۆشبه‌ختانه به‌پێی هه‌مواری یاسای ژماره 12ی ساڵی 2018ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوكیش ده‌كرێت و كه‌س داوای دواخستنی نه‌كردووه".
وتیشى "هەوڵدەدەین چارەسەرێك بۆ ئەو ئاوارانە بدۆزینەوە که خەڵکى كهرکوکن و هێشتا نهگهڕاونەتەوە، بۆ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان نه‌سوتێت".