قه‌یس محه‌مه‌د، وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری نوێی لقی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستبه‌كاربووه و مامه‌ڵه ده‌كات، له كاتێكدا به‌پێی لێپرسراوانی باڵای كۆمسیۆن له به‌غدا دانانی ناوبراو هێشتا پێشنیاره و بڕیاری له‌باره‌وه نه‌دراوه.
له 10ی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه قه‌یس محه‌مه‌د خورشید، وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمسیۆن له كه‌ركوك مامه‌ڵه ده‌كات و كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش له جێی عیماد وه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كۆمسیۆن.
قەیس محه‌مه‌د به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌سه‌ر راسپاردەی کۆمسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەسبەکاربووم وەک به‌رێوه‌به‌ری لقی کەرکوکی کۆمسیۆن، لە 10ی نیسانه‌وه وەک بەڕێوبەر کارەکانی کۆمسیۆن ڕادەپەڕێنم".
له‌باره‌ی هۆكاری گۆڕانكارییه‌كانه‌وه وتی "هۆکارەی لای کۆمسیۆنی گشتییە و ئەوان ته‌حه‌كومی راییکردنی کارەکانی لقەکان ده‌كه‌ن".
قه‌یس محه‌مه‌د، دومجاره له‌و پۆسته‌دا ده‌ستبه‌كارده‌بێت، پێشتر و له سه‌ره‌تای 2018دا له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی به‌غداوه دورخرایه‌وه و له جێی ئه‌و عیماد وه‌لی دانرا.
عیماد وه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری پێشوی كۆمسیۆنیش جێی ناڕه‌زایی به‌شێك له لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان بوو، به‌هۆی گومانیان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئایاری 2018ی عیراق.
رزگار حه‌مه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تائێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە پۆستەکانی لقی کەرکوکی کۆمسیۆندا نەکراوە، بەڵام چەند پێشنیارێک هەیە بۆ گۆڕانکاری".
به‌وته‌ی ئه‌و لێپرسراوه‌ی كۆمسیۆن له به‌غدا "لایەنەکان ئەو پێشنیارەیان ئاڕاستەی کۆمسیۆن کردووە بۆ گۆڕانكاری ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌یس محه‌مه‌د-ـه بۆ پۆسته‌كه‌ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسیۆن".
لایه‌نه سیاسییه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان له كه‌ركوك، پێشتر له‌رێی راپۆرتێكی (كه‌ركوك ناو)وه ناڕه‌زایی خۆیان به‌رانبه‌ر لقی كه‌ركوكی كۆمسیۆن نیشاندا و داوایانكرد، به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا گۆڕانكاریی تێدا بكرێت.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق، سه‌رقاڵی ئامادهكارییی هونه‌ریی و یاساییه‌كانن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵدا، به كه‌ركوكیشه‌وه.
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 14 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە، ئه‌وه‌ش بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانهوه له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌ك، له نێویاندا تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی دانیشتوانی كه‌ركوك.