ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، جارێكی‌تر شكستیهێنا له ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ دوه‌مجار له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی نیسان ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبێته‌وه بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك، له نێویاندا گفتوگۆی كۆتایی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بودجه‌ی پترۆدۆلار، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بونی نیسابه‌وه دانیشتنه‌كه ته‌نیا كرایه راوێژكاری.
په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) له نێو هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه رایگه‌یاند كه ته‌نیا 16 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بون، ئه‌وه‌ش له كۆی 41 ئه‌ندام، به‌بێ جه‌مال مه‌ولود سه‌رۆكاتی كاتی بۆ كاروباری دارایی.
زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو، له لیستی برایه‌تی به تایبه‌ت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بون، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له توركمان و عه‌ره‌ب.
ئەنجومەنی پارێزگا كە لە 41 ئەندام پێكدێت، 26 ئەندامی لە لیستی برایەتییە (كورد)، توركمان بە هەردوو مەزهەبی شیعە و سوننە نۆ ئەندام و پێكهاتەی عەرەبیش شەش ئەندامیان هەیە، هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی پێویستی به ئاماده‌بونی په‌نجا كۆ یه‌كی ئه‌ندامان هه‌یه.
په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) وتی كۆبونه‌وه ئاساییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌ن له‌به‌ر ته‌واونه‌بونی نیساب كرایه راوێژكاری بۆ تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی به‌دواداچونی بودجه، به‌وپێیه‌ش ته‌نیا گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ناتوانن هیچ بڕیارێك بده‌ن.
ئه‌وه دوه‌م شكستی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه له ئه‌نجامدانی، دوای ئه‌وه‌ی سێشه‌مه‌ی رابردوو 23ی نیسانیش نه‌یتوانی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامان كۆبكاته‌وه.
هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ كۆبونه‌وه و تاوتوێكردنی بودجه‌ی پترۆدۆلار، له‌كاتێكدایه حکومەتی عیراق بڕی 450 ملیار دیناری وه‌كو به‌شه بودجه‌ی كه‌ركوك ره‌وانه‌ی پارێزگاكه كردووه، به‌ڵام ئه‌و بڕه چاوه‌ڕێی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری خه‌رجكردنی له‌سه‌ر بدرێت.
جگه له‌وه‌ش داواكارییه‌كی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت بۆ خه‌رجكردنی 63 ملیار دینار له‌بودجه‌ی پترۆدۆلار بۆته جێی مشت‌ومڕ و رای جیاوازی ئه‌نجومه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، 9ى نيسان یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا دوای ساڵێك و شه‌ش مانگ له په‌ككه‌وتنی دانیشتنه‌كانی، ئه‌وه‌ش بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پارێزگاكه له نێویاندا بودجه، بڕیاریدا دوای ماوه‌یه‌ك له به‌دواداچونی پلانی پرۆژه‌كان له دانیشتنێكدا ده‌نگدان بۆ خه‌رجكردنی بودجه بدات.