په‌رله‌مانی عیراق، بڕیاره ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بدات، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار.
به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنی پێنجشه‌ممه 2ی ئایاری په‌رله‌مانی عیراق، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كان گفتوگۆ و ده‌نگدانه له‌سه‌ر داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی لێكه‌وته‌كانی روداوی به‌له‌مه‌كه‌ی موسڵ.
په‌رله‌مانی عیراق، له یه‌كه‌م دانیشتنی دوای نقومبونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له موسڵ و خنكانی ده‌یان كه‌س، بڕیاریدا به دورخستنه‌وه‌ی پارێزگار و دوو جێگره‌كه‌ی، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
به‌پێی به‌لاغی دانیشتنه‌كه‌ی 24ی ئازاری په‌رله‌مان، له‌چوارچێوه‌ی تاوتوێكردنی روداوه‌كه‌دا، فه‌رمانگه‌ی یاسایی راسپێردراوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندانی داواكاری 121 په‌رله‌مانتار، كه داوایانكردووه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا لهكاربخرێن.
هه‌وێنی ئه‌و گۆڕانكارییه به‌په‌له‌ی په‌رله‌مان، نقومبونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری بوو له روباری دیجله، كه ئێواره‌ی 21ی ئازار به زیاتر له 280 كه‌سه‌وه هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و ته‌نیا نزیكه‌ی 70 كه‌س رزگاریان بوو، ئه‌وانیتر زیاتر له نیوه هێشتا ته‌رمه‌كانیشیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی یاسای پارێزگا نه‌به‌ستراوه‌كان به هه‌رێمه‌وه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی له‌سه‌ر داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می هه‌بوو له ئه‌ركه‌كانی یان پێشێلی ده‌ستور و یاساكانی كرد یاخود سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌ندامێتییان له ده‌ستدا.
هه‌ر له‌و یاسایه‌دا هاتووه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر داواكاری پارێزگار یان سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌بوو.
دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له عیراق، له ساڵی 2013دا بووه و هه‌رچه‌ند بڕیاربوو كۆتایی ساڵی رابردودا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام دواخرا و بڕیار له واده‌ی نوێ نه‌دراوه.