په‌رله‌مانی عیراق، شكستیهێنا له گفتوگۆ و ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی دواخست، به‌هۆی دروستبونی ناكۆكی له نێوان كوتله جیاوازه‌كاندا.
بڕیاره بوو له دانیشتنی ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه 2ی ئایاری په‌رله‌مانی عیراق، ته‌وه‌رێكی گفتوگۆكان تایبه‌ت بێت به ده‌نگدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زاییه‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه دواخرا.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، به‌شێك له په‌رله‌مانتاران ناڕه‌زاییان نیشاندا له هه‌بونی بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی نه‌ینه‌وا و ئاماده‌نه‌بون، دوای نیو كاتژمێر، ئه‌و بڕگه‌یه لابرا و دانیشتنه‌كه به‌بێ گفتوگۆی نه‌ینه‌وا ده‌ستیپێكرد.
خالد عوبێدی، په‌رله‌مانتاری نه‌ینه‌وا به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی تر ئێواره‌ی دوێنێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
عوبێدی ئه‌نجومه‌نی ئێستای نه‌ینه‌وای تۆمه‌تباركرد به كه‌مته‌رخه‌می، پێشكه‌شنه‌كردنی هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك و ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌ركه‌كانی بۆ چاودێری كاره‌كانی ئیداره‌ی پێشوی نه‌ینه‌وا.
په‌رله‌مانی عیراق، له ئازاری ئه‌مساڵدا و دوای دورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و دوو جێگره‌كه‌ی، بڕیاریدا به تاوتوێكردنی داواكاری زیاتر له 100 په‌رله‌مانتار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
هه‌وێنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی په‌رله‌مان، نقومبونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری بوو له روباری دیجله، كه ئێواره‌ی 21ی ئازار به زیاتر له 280 كه‌سه‌وه هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و ته‌نیا نزیكه‌ی 70 كه‌س رزگاریان بوو، ئه‌وانیتر زیاتر له نیوه هێشتا ته‌رمه‌كانیشیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌شیر حه‌داد، جێگری دوه‌می سەرۆکی په‌رله‌مانی عیراق له پشكی پارتی، كه له‌و به‌ره‌داین دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگان و له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پێكهاتون، له لێدوانێكیدا بۆ میدیای حزبه‌كه‌ی جه‌ختیكرده‌وه "ئێمەی کورد و بەشێک لە شیعە و سوننەش دژی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵین، چونکە ئەو کارە خزمەت بە خەڵکی موسڵ ناکات و لە بەرژوەندیی ئەو شارە نییە".
به‌پێی یاسای پارێزگا نه‌به‌ستراوه‌كان به هه‌رێمه‌وه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی له‌سه‌ر داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می هه‌بوو له ئه‌ركه‌كانی یان پێشێلی ده‌ستور و یاساكانی كرد یاخود سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌ندامێتییان له ده‌ستدا.
هه‌ر له‌و یاسایه‌دا هاتووه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر داواكاری پارێزگار یان سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌بوو.
دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له عیراق، له ساڵی 2013دا بووه و هه‌رچه‌ند بڕیاربوو كۆتایی ساڵی رابردودا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام دواخرا و بڕیار له واده‌ی نوێ نه‌دراوه.
په‌رله‌مان نه‌یتوانی چاره‌نوسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا یه‌كلاییبكاته‌وه
- 2019-05-02