كارمه‌ندێكی ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركوك، چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ماڵ چۆته ده‌ره‌وه و به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه دیارنه‌ماوه، بۆیه سكاڵایان تۆماركردووه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش له لێكۆڵینه‌وه‌دان.
محه‌مه‌د سه‌فه‌ر ساڵح، كارمه‌ندی ئاسایشی پارتی و دانیشتوی ناوه‌ندی قه‌زای داقوقه (44كم باشوری پارێزگای كه‌ركوك)، له به‌یانی 1ی ئایاره‌وه چۆته ده‌ره‌وه و تا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی ئایار هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی چارهنوسیهوه نیه.
كه‌مال سه‌فه‌ر، برای كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایش به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌یانی چوارشه‌ممه 1ی ئایار براكه‌م بۆ چاككردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی چۆته ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌ركوك، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك ده‌نگی نه‌ماوه و مۆبایله‌كه‌یشی داخرا".
"له‌و رۆژه‌وه براكه‌م بێسه‌روشوێنه و ئۆتۆمبێله‌كه‌یشی كه جۆری بیچۆی ره‌نگ سوره دیارنییه"، كه‌مال ده‌ڵێت براكه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌بووه و بۆ روداوه‌كه‌ش ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیان ئاگاداركردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی "سكاڵامان تۆماركردووه و به‌پێی مادده‌ی 421ی یاسای سزادانی عیراقی دادوه‌ر داواكه‌ی گواستۆته‌وه بۆ پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له داقوق به ئامانجی لێكۆڵینه‌وه".
ئه‌و مادده‌یه‌ی یاسای سزادانی عیراقی تایبه‌ته به سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌بێ بڕیاری دادگا خه‌ڵك ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
سەرچاوەیەك لە پولیسی نەهیشتنی تاوانەكان له داقوق له‌باره‌ی دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایشه‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای تۆماركردنی سكاڵا لەلایه‌ن برای رفێندراوهكهوه دەستمانكردوە بە لێكۆڵینەوە لەو كەیسەدا".
هێزه‌كانی ئاسایشی پارتی، له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك و له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگاكه‌دا، له ده‌ره‌وه‌ی سنوری حوكمڕانی حكومه‌تی عیراق جێگیربون.
سەرچاوەیەك ئەمنی له كه‌ركوك بۆ (كه‌ركوك ناو) وتی "تائێستا (تا پێشنیوه‌ڕۆی شه‌ممه 4ی ئایار) هیچ زانیارییه‌ك نه‌زانراوه له‌باره‌ی چاره‌نوسی ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش، به‌ڵام لێكۆڵێنه‌وه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و تیمێكی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچونی دۆسیه‌كه پێكهێنراوه".