ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، هێرشده‌كه‌نه سه‌ر گوندێك و له‌گه‌ڵ برینداركردنی هاوڵاتییه‌كدا به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێن، ئه‌وه‌ش دوای گه‌یشتنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی عیراق.
شه‌وی رابردوو، سێشه‌ممه 7ی ئایار له گوندی ته‌په‌سه‌وزی قه‌زای دوزخورماتوو، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر گونده‌كه و به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه، هاوڵاتییه‌ك بریندار ده‌كه‌ن.
دانیشتویهكی ئه‌و گونده به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كاتژمێر هه‌شتی شه‌و بوو، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش ته‌قه‌یان كرد بۆ ناو گونده‌كه...، به‌وهۆیه‌وه هاوڵاتییه‌ك كه خاوه‌نی گامێشه له ناوچه‌كه بریندار بوو".
له‌گه‌ڵ دروستبونی ته‌قه‌كان، خه‌ڵكی گونده‌كه به چه‌ك و هاوكاری حه‌شدی شه‌عبی، به هانای برینداره‌كه‌وه ده‌چن.
"ئێستا ئێمه وه‌ك دانیشتوی گونده‌كه شه‌وان خۆمان پارێزگاری له خۆمان ده‌كه‌ین" شایه‌تحاڵه‌كه واده‌ڵێت.
قەزای دوزخورماتوو، تاكە ناوچەی جێناكۆكی نێوان هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستانە لە پارێزگای سەڵاحەدین، دانیشتوانەكەی لە توركمان، كورد و عەرەب پێكهاتون.
فهرماندەیەك لە هێزەكانی حەشدی شەعبی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دواى ئه‌وه‌ی گوێبیستی ته‌قه‌كان بوین به زوترین كات گه‌یشتینه شوێنه‌كه و توانیمان خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان بپارێزین".
هێزه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له ناوچه‌كه ده‌ستپێكردووه، بۆ راوه‌دونانی چه‌كداره‌كان.
فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شد كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه وتی "بەهۆی بەرزو نزمی ناوچەكە، هه‌روه‌ها هه‌بونی ژاژو دەخڵێكی زۆره‌وه نەتوانراوە هیچ چه‌كدارێك ببینرێت، دیارە دوای هاتنی ئێمە هه‌ڵاتون".
ئه‌و روداوه له كاتێكدایه، سه‌رباری راگه‌یاندنی كۆتایی داعش له عیراق به‌ڵام هێشتا جموجۆڵی چه‌كداری به‌رده‌وامه و دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ریش له ناحیه‌ی پردێی كه‌ركوك، په‌لاماری هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی درا.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازییان ئه‌نجامداوه، توانیویانه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌یان پارچه چه‌ك و ته‌مه‌نی جیاواز.