پێنج رۆژ به‌سه‌ر دیارنه‌مانی لانه ئه‌ندام-دا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام هێشتا چاره‌نوسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش له نێویاندا حه‌شدی شه‌عبی، به سه‌گی پۆلیسی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی هێزه‌كانی قه‌زای خانه‌قین، دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ونبونی ئه‌و كچه منداڵه هات له (كه‌ركوك ناو)، كه تێیدا كه‌سوكاریی نیگه‌رانییان له رۆڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نیشاندا.
لانه ئه‌ندام، كچێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵی نابیسته، له شەوی هەینی 3ی ئایار كاتژمێر نۆوه له گوندی عەلیاوەی باجەلان دیارنه‌ماوه، ئه‌و كه دایك و باوكی به‌هه‌مان شێوه نابیستن، نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ سه‌ردان له هه‌ولێره‌وه چونه‌ته قه‌زای خانه‌قین.
ئازام خەسراو، مامی منداڵه ونبوه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ھێزەکانی پۆلیس و ژمارەیەک ئەفسەر سەردانی ماڵی لانه‌یان كرد و دەستیانكرد بەلێکۆڵینەوە، ھێزەکانی حەشدی شەعبیش به سەگی پۆلیسی ناوچەکە ده‌پشكنن".
مامی لانه سوپاسی (كه‌ركوك ناو)ی كرد و وتی "بانگەواز و دەنگی ئێمەتان گەیاندە لایە پەیوەندیدارەکان و دوابەدوای بڵاو کردنەوەی فیدیۆ و ھەواڵی لانە ئه‌وان هاتنه سه‌رخه‌ت".
دایك و باوكی لانه، مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵێكی تریان له‌دایكده‌بێت چونه‌ته ئه‌و گونده كه خزم و كه‌سوكاری خۆیان له‌وێ ده‌ژین.
عەقید موشتاق فەتحوڵا، بەرێوبەری بنکەی پۆلیسی بەختیاری له خانه‌قین به (كه‌ركوك ناو)ی وت "لەسەر کەیسی لانە ئەندام لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، سەردانی ماڵ و گوندەکەمان کردووە، باوکیشی ئیفادەی لەبەردەم دادوەر پێشکەشکردوە و لێکۆڵینەوە به‌رده‌وامه".
له ته‌واوی بازگه ئه‌منیه‌كانی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری وێنه‌ی لانه بڵاوكراوه‌ته‌وه تا هه‌ر كه‌س زانیاری له‌سه‌ری هه‌بوو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگاداربكاته‌وه.
"له شەوی روداوەکەوه و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌مان له ونبونی سەرجەم بازگەکان و نەخۆشخانەکان ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی لانه" عه‌قید موشتاق واده‌ڵێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا، خه‌ڵگی گونده و كه‌سوكاری لانه‌ش، هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.