دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕین به‌رانبه‌ر كوتله‌ی عه‌ره‌بی و هانا بۆ دادگا ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ش دوای قوڵبونه‌وه‌ی زیاتری كێشه‌كانی ئه‌و كوتله‌یه به‌هۆی چه‌ند پرسێكه‌وه، له نێویاندا هه‌وڵه‌كانی دورخستنه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پرۆژه‌كان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی ئایار هه‌ریه‌ك له خه‌لیل حه‌دیدی و ره‌مله عوبێدی، ئه‌ندامانی كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا له‌باره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانیانه‌وه، ئه‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌ناوی كوتلهكهوه بڕیاری گۆڕانكاریی درا له لیژنه‌كاندا.
خه‌لیل حه‌دیدی له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، وتی "رهملە خۆ كفری نەكردووە كاتێك ژمارەیەك تێبینی لەسەر پرۆژەو سەرچاوەكانی هەبووە و پێیوابووە ناكرێت پارەی پتڕۆدۆلارەكە كە بڕەكەی 63 ملیار دینارە بەو شیێوە ناڕوون و ناشەفافە لەئەنجومەن تێپەڕێنرێت".
له چه‌ند رۆژی رابردودا، كوتله‌ی عه‌ره‌بی به واژۆی چوار ئه‌ندامیه‌وه، داوای دورخستنه‌وه‌ی ره‌مله عوبێدی كرد له جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پرۆژه‌كانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌بێ خواستی خۆی.
"خواستی دورخستنەوەی رەملە حەمید لەپۆستەكەی بەتایبەت كە داواكارییەكە خواستی خودی بەشێك لەئەندامانی كوتلەكەی خۆیەتی گومانی زۆرمان لادروست دەكات ئاخۆ بۆچی لەم كاتەدا ئەم داواكاریە دەخرێتەڕوو".
حه‌دیدی جه‌ختیكرده‌وه "وەك بەشێك لەئەندامانی كوتلەكە دژی ئەو خواستەین و داوای مانەوەی ڕەملە حەمید لەپۆستەكەیدا دەكەین".
وەك بەشێك لە ئەندامانی كوتلەی عه‌ره‌بی داوای مانەوەی ڕەملە حەمید ده‌كه‌ین لەپۆستەكەی
هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی ره‌مله حه‌مید، گومانده‌كرێت ئه‌وه‌ش له‌ژێر فشاردابێت، دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو ناڕه‌زایی نیشاندا له داوایه‌كی راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.
له سه‌ره‌تای مانگی نیسان، راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، داوای له ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كرد، ره‌زامه‌ندی نیشان بده‌ن بۆ خه‌رجكردنی 63 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كان، له‌كاتێكدا پڕۆژه‌كان ده‌رخسته‌یان بۆ نه‌كرابوو، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌دواداهات له نێویاندا لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان و خودی جێگری سه‌رۆكی لیژنه.
رهملە حەمید عوبێدی، جێگری سەرۆكی لیژنەی پرۆژەكان و ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كۆنگره‌كه‌دا وتی "لەبەرامبەر هەڵوێستەكانم دژی ناڕوونی پرۆژە پێشنیازكراوەكان فشار و موزایەقات خراوەتە سەرم، رێگریی لە راگەیاندكاران دەكرێت چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیم لەگەڵ ئەنجامبدەن و رێناده‌ن ئه‌و هاوڵاتیانەی بۆ كاری ڕۆژانەی خۆیان كاریان بەلیژنەكە هه‌یه چاویان بهمن بكه‌وێت".
"من پێیاندەڵێم ئێوە درەنگكهوتون، من لەهەڵوێستەكانم بەردەوام دەبم و سكاڵاشم تۆماركردووە، بۆیه لەهۆكاری هه‌وڵی دورخستنەوەم لەپۆستەكەم دەكۆڵمەوە و لەمافی خۆم خۆش نابم".
ئەنجومەنی پارێزگا كە لە 41 ئەندام پێكدێت، 26 ئەندامی لە لیستی برایەتییە (كورد)، توركمان بە هەردوو مەزهەبی شیعە و سوننە نۆ ئەندام و پێكهاتەی عەرەبیش شەش ئەندامیان هەیە.