لێپرسراوانی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن له‌پرسی دانانی پارێزگار، هه‌رچه‌نده پێشتر هاوشانی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان پێداگرییان ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرسی كه‌ركوك و كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و پێكه‌وه چاره‌سه‌ربكرێن.
ئه‌و پرسه نزیكه‌ی 19 مانگه بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای شكستی هه‌وڵه چڕه‌كانی یه‌كێتی له كه‌ركوك، هه‌ولێر و به‌غدا بۆ دانانی پارێزگار. له واژۆكردنی رێككه‌وتنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌و پرسه هه‌ر به بێده‌نگی تێپه‌ڕی.
رەوەند مەلا مەحمود، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركوك، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سەرەتا یەکلاییکردنەوەی پرسی کەرکوک مەرجی سەرەکی ئێمە بوو بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی هه‌رێم، بەڵام پاش ئەوەی نەمانتوانی بگەینە میکانزیمێکی گونجاو و پێکهێنانی حکومەتیش زۆر لەوادەی خۆی دواکەوت کە بەزیانی هاوڵاتیانی هەرێم شکایەوە، بۆیە گفتوگۆکان بەو ئاراستەیە رۆیشتن. یەکێتی لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک، رازیبووه پرسی کەرکوک دوابخات بۆ دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حکومەت، به‌ڵام بە مەرجی ئەوەی لایەنی بەرامبەر بەجدی مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسیەیەدا بکات".
وتیشی "پرسی کەرکوک بۆ كاك کۆسرەت و كاك مەسعود بارزانی جێهێڵدراوه، کاک مەسعود بەڵێنی بە یەکێتیداوە خۆی ئەو کێشەیە چارەسەر بکات، بۆیە ئێمە وەک یەکێتییەکانی کەرکوک چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمین پاشان وەک لە بەڵێن و رێکكەوتنەکەی نێوان ئێمە و پارتیدا هاتووە دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی داواکارییەکان و یەکلایکردنەوەی دۆسیەی هەڵواسراوی کەرکوک".
پرسی کەرکوک بۆ كاك کۆسرەت و كاك مەسعود بارزانی جێهێڵدراوه
کۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتیی و مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی له 3ی ئازار رابردوو كۆبونه‌وه و بڕیاردرا پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ دوای كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم دوابخرێت و ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه‌ش له‌نێو خۆیاندا پرسه‌كه یه‌كلاییبكه‌نه‌وه.
كه‌مال كه‌ركوكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی ده‌نگی ئه‌مریكادا كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، وتی "پارێزگاری داهاتوی كه‌ركوك نه یه‌كێتی نه پارتی ده‌بێت، به‌ڵكو كه‌سێكی بێلایه‌ن ده‌بێت"، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی داوا و پێداگرییه‌كانی 19 مانگی رابردوی یه‌كێتییه كه جه‌خده‌كاته‌وه پۆسته‌كه پشكی خۆیانه.
رەوەند مەلا مەحمود، وتی "به‌پێی زانیارییەکانی من پرسەکە لای كاك کۆسرەت و كاك مه‌سعوده، ئه‌وان به گفتوگۆی دوو قۆڵی یه‌كلاییده‌كه‌نه‌وه".
"ئەوەی تا ئێستا ئێمەی بێدەنگ کردووە پرسی پێکهێنانی حکومەتی هه‌رێمه، هیچیتر"، ره‌وه‌ند وایوت.