بڕیاری ده‌ركردنی 600 خێزانی كورد له سێ گوندی كه‌ركوك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه ده‌ركراوه، ئه‌وه‌ش به‌پێی دوو سه‌رچاوه‌كه كه یه‌كێكیان جه‌ختیكرده‌وه به‌هۆی نزیكی له كێڵگه‌ی نه‌وتی باباگوڕگوڕه‌وه بووه.
له 20ی نیسانی ئه‌مساڵ، دانیشتوانی سێ گوندی شاری كه‌ركوك (چۆپلیجه، هه‌نجیره و باجوان)، گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا و پێداگرییان كرد له مانه‌وه‌یان له شوێنه‌كانی ئێستایاندا ئه‌گه‌ر له‌ژێر خێوهتیشدا بێت، دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری دوه‌م داوایان لێكراوه ناوچه‌كه چۆڵبكه‌ن.
هه‌رچه‌نده دانیشتوانی ئه‌و سێ گونده له باكوری خۆرئاوای شاری كه‌ركوك، راكان سه‌عید پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوكیان تۆمه‌تباركرد، به‌ڵام دوو سه‌رچاوه جهختدهكهنهوه له‌وه‌ی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه ده‌ركراوه.
ئازاد جه‌باری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له پشكی یه‌كێتی، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمه بۆ ئه‌و بڕیاره قسه‌مان له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك كرد و كۆبوینه‌وه، ده‌ركه‌وت راسته ئه‌وه بڕیاری وه‌زاره‌تی نه‌وته و له‌سه‌ر داوای كۆمپانیای نه‌وتی باكور بووه".
وتیشی "ئه‌و سێ گونده موڵكی كۆمپانیای نه‌وتی باكوره، به‌ڵام مادام كاره‌با و ئاو بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی راكێشراوه و خوێندنگه‌و شه‌قامی ئه‌ندازه‌ییان هه‌یه، كه‌واته كراوه‌ته شوێنی نیشته‌جێبون".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دیوانی پارێزگای كه‌ركوك، كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی بڕیاره‌كه وه‌زاره‌تی نه‌وت داویه‌تی نه‌ك پارێزگار.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی "ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزه‌شی چونه‌ته سه‌ر ئه‌و سێ گونده پۆلیسی سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی باكور بون".
ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزه‌شی چونه‌ته سه‌ر ئه‌و سێ گونده پۆلیسی سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی باكور بون
ئه‌و سێ گونده نزیكن له كێڵگه‌ی نه‌وتی باباگوڕگوڕ و به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی (كه‌ركوك ناو)، "چه‌ند جارێك هێرشكراوه‌ته سه‌ر بۆرییه نه‌وتییه‌كان و كون كراون و نه‌وتی لێوه دزراوه، ره‌نگه ئه‌وه‌ش هۆكارێكی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت بێت".
كه‌مال حه‌داد، دانیشتوی گوندی هه‌نجیره و به‌شداربوی ناڕه‌زاییه‌كه‌ی 20ی نیسان، ئه‌وكات به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چه‌ند رۆژێكه هێزه ئه‌منییه‌كان به بیانوی زیاده‌ڕۆییه‌وه داوایكردوه ناوچه‌كه چۆڵبكه‌ین"، به‌بڕوای ئه‌و هاوڵاتییه، ئه‌و بڕیاره په‌یوه‌ندی هه‌یه به روداوه سیاسییه‌كان و ناكۆكییه‌كانه‌وه له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه.
"ئه‌مه سته‌مه له ئێمه ده‌كرێت، بۆیه بڕیارمانداوه ئه‌گه‌ر خێمهشمان هه‌ڵدابێت ئه‌وا ناوچه‌كانی خۆمان به‌جێناهێڵین چونكه جێی باوباپیرانمانه" حه‌داد وای وت.