"چەكدارانی داعش"، داوای زەكات و سەرفترە لە دانیشتوانی گوندەكانی قەزای مەخمور دەكەن، بە پێچەوانەوە دەغڵ و دانەكانیان روبەڕوی سوتاندن دەبنەوە.
ئەو داوایە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە لەشێوەی بڵاوكردنەوەی نوسراو، یان نوسین لەسەر دیواری گوندەكاندا لە شەودا ئەنجامدراوە. چەند رۆژ دوای ئەوەش دەغڵ و دانی ژمارەیەك جوتیار روبەڕوی سوتاندن بونەوە.
کاکە لاو بەشدار، دانیشتوی گوندێکی نزیک لە چیای قەرەجوغ سەر بە قەزای مەخمور، بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی گوندەکەی ئاشکرابکرێت بە (کەرکوک ناو)ی وت "مەفرەزەکانی داعش داوای زەکات و سەرفترەمان لێدەکەن و لەئەگەری نەدانی هەڕەشەی کوشتن لە دانیشتوانی گوندەکە یان سوتاندنی دەغڵ و دانی جوتیاران دەكەن".
وتیشی "داعش درەنگانی شەو نوسراو بۆ ئەو مەبەستە لە گوندەكان بڵاودەكەنەوە و لەسەر دیوارەكان داوای زەكات و سەرفترە دەكەن".
داعش لەسەر دیوارەكان بە نوسین داوای زەكات و سەرفترە دەكەن
ئەو گوندانە دەكەونە زنجیره چیای قهرهچۆخ له رۆژههڵاتی قهزای مهخمور له باشوری خۆرههڵاتی پارێزگای نهینهوا. ئهو سنوره له نێوان هێزه عیراقییهكان و هێزهكانی پێشمهرگهدایه، له مانگهكانی رابردوودا چهنجارێك ئۆپهراسیۆنی هاوبهشی هێزهكانی تێدا ئهنجامدراوه دژ به داعش به پاڵپشتی ئهمریكا.
كاكە لاو وتی "داعش لەناوچەکە بە ئاشکرا جوڵە دەکات بەشیوەی گروپ لەناوچەكە دەسوڕێنەوە".
سالار رەفیق، موختاری گوندێکی دەشتی کەندیناوەیە لەهەمان ناوچە، بە (كەركوك ناو)ی وت "داعش دەستی کردووە بە سوتانی دەغڵ و دانی جوتیارانی سنوری قەزای مەخمور، تائێستا 20 دۆنم دەغڵی هاوڵاتیانی ئاگری تێبەردراوە، ئێمە چەندین جار هانمان بۆ هێزە عیراقیەکان و هێزەکانی پێشمەرگە بردەوە، بەڵام کەس بە هانمانەوە نەهاتووە".
"چەندین جار داعش هەڕەشەی لە گوندنیشانی ناوچەکە كردووە، کە دەبێت زەکات و سەرفترە بەئەوان بدەین ئەگەرنا توشی کوشتن دەبینەوە، لە ترسی هەڕەشەکانی داعش گوندێکی زۆر لەو ناوچەیە چۆڵکراوە تەنها دەغڵمان لە ناوچەکە ماوە"، سالار وایوت.
سەلمان کامەران، فەرماندە لە هێزەکانی پێشمەرگە لە محیوەری مەخمور بە (کەرکوک ناو)ی وت "هێزەکانی هاوپەیمانان و دەزگای هەواڵگری عیراق بە چڕی چاودێری جموجۆڵەکانی داعش دەکەن لە چیای قەرەچوغ و دەشتەکانی مەخمور، بەڵام زانیارییەکان لە بارەی هەبوونی داعشەوە مەترسیدارە، بە پێی ئەو زانیاریانەی لای ئێمەیە نزیکەی 200 چەکداری داعش لە سنوری چیای قەرچوغ بونیان هەیە".
ئەو زانیاریانەی لای ئێمەیە نزیکەی 200 چەکداری داعش لە سنوری چیای قەرچوغ بونیان هەیە
وتیشی "لە چیاکەدا ئەشکەوتیان دروستکردووە، ئەمەش وایکردووە شوێن و پێگەیان قایم بێت و ترسیان نەبێت".
ماوەی دوو رۆژە هێزێکی پیادەی هاوپەیمان لە مەخمورن بۆ چاودێریکردنی جۆڵەی داعش، ئەوەش بەوتەی فەرماندەكەی پێشمەرگەو جەخیتكردەوە "ئێمە بەگرنگی دەزانین هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عیراق و هاوپەیمان ئۆپەراسێۆنی هاوبەش ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی مەترسی لەناوچەكە كەمبێتەوە".