هاوڵاتیان و چالاكوانانی خانه‌قین، داوای سه‌قامگیریی و گۆڕانكاری ده‌كه‌ن له دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زاكه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ش مۆڵه‌تی چه‌ند رۆژێك دیاریده‌كه‌ن تا سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عیراق به‌ده‌م داواكانیانه‌وه بچن.
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه 19ی ئایار له خانه‌قین، كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له هۆڵی روناكبیری سه‌لام به‌رێوه‌چوو، بۆ تاوتوێی بارودۆخی ئه‌منی و روداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی قه‌زاكه، به ئاماده‌بونی سه‌رۆك هۆزه‌كان و چالاكوان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی.
ئه‌یاد كه‌ركوكی، رێكخه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ی خانه‌قین به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كۆبوینەتەوە بۆ دۆزینەوهی رێگا چارەیەك بۆ دەربازبوونی خانەقین لەم دۆخە خراپە، تا پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوومان دیاریكردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی عیراق و ئه‌گه‌ر به‌ده‌م یاداشتهكهمانهوه نه‌یه‌ن ئه‌وان رێگای تری مه‌ده‌نی ده‌گرینه‌به‌ر".
له كۆتایی كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی خانه‌قین، یاداشتێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی عیراق كرا و تێیدا داواكراوه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی ناوچه‌كه له تیرۆر، پێیانوایه هێشتا داعش له‌و سنوره كۆتایی نه‌هاتووه، به‌پێویستیشی ده‌زانن هێزەكانی پێشمەرگە بگەرێتەوە بۆ خانەقین و دۆسییەی ئەمنی ناوچەكە بە هاوبەشی بەرێوببرێت.
ئه‌و ناڕه‌زاییه دوای ئه‌وه‌هات له رۆژه‌كانی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردودا، دوو جوتیار بە تەقینەوەی بۆمب گیانیانلەدەستدا، جگه سوتاندنی 400 دۆنم زەوی چێنراو بە دانەوێڵە و بەدەستی چەكدارانی نەناسراو.
ئەو هەڕەشانە بۆ سەر گوندنیشانی قەزای خانەقین چەند مانگێكە درێژەی هەیە، بەڵام لە ئایاری ئەمساڵدا چڕبونەتەوە و بەهۆیەوە خەڵكی ناوچەكە نازانن هانا بۆ كوێ ببەن.
رێكخه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ی خانه‌قین ده‌ڵێت "له‌دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرهوه دۆخی ئەمنی شارەكە ئاڵۆز بووە و بە شێوەیەكی بەردەوام كردەوەی تیرۆریستی ئەنجامدەدرێت.. به‌وهۆیه‌وه تائێستا دوو گوند بەتەواوەتی چۆڵ بون و نزیكەی 78 هاوڵاتی و كارمەندی هێزە ئەمنیەكان شەهید و بریندار بوون".
شەوی 12ی ئایاری ئه‌مساڵیش، شۆفێرێكی ته‌كسی به‌ناوی دلێر نه‌جم، له بۆسه‌ی چەكدارانی داعش له گوندی حەبیب عەبدوڵای سنوری خانەقین كوژرا و به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه سوتێنرا. باوكیشی كاتێك ویستی فریای كوڕه‌كه‌ی بكه‌وێت، ئه‌ویش فیشه‌كێكی به‌رده‌كه‌وێت و گیانله‌ده‌ستده‌دات، كه دواتر داعش به‌رپرسیارێتی روداوه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆگرت.
له سنوری قه‌زای خانه‌قین زیاتر له شه‌ش هێز هه‌یه له نێویاندا پێشمه‌رگه، پۆلیسی فیدراڵی، حه‌شدی شه‌عبی، ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پۆلیسی ناوخۆیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق.
له دوای 2003وه دۆسیه‌ی ئه‌منی خانه‌قین به‌ده‌ست پۆلیس و هێزه سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوو تا گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا و هێزه‌كانی تری سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا.