له شه‌وورۆژێكدا زیاتر له 20 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌ركوك رویداوه، به‌هۆیه‌وه ده‌یان دۆنم زه‌وی سوتاون له نێویاندا به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی هاوڵاتیان، تائێستاش لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتون.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، له دره‌نگانی شه‌ودا ئاگر له زه‌وییه‌كی به‌رفراوانی قه‌زاكانی حه‌ویجه، دوبز و داقوق كه‌وته‌وه.
حەبیب سەدرەدین، جوتیارێكی گوندی قەرەدەرەی سەر بە قەزای دووبزه له كه‌ركوك و 35 دۆنم زه‌وی تۆ‌و كردووه، هه‌رچه‌نده ئاگر له‌و سنوره‌كه‌ش كه‌وتۆته‌وه و نزیكی ئه‌وان بۆته‌وه، به‌ڵام زیانی لێنه‌داوه و ئه‌وه‌ی سوتاوه، ته‌نیا پوشوپاوهن ووه نه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی.
ئه‌و هاوڵاتیه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نازانین، به‌ڵام كێشه له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانی ئه‌و سنوره هه‌یه، پێشتر ژماره‌یه‌ك خێزانی عه‌ره‌ب هاتنه ناوچه‌كه و داوایانكرد گونده‌كه به‌جێبهێڵین".
تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نازانین، به‌ڵام كێشه له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانی ئه‌و سنوره هه‌یه
سوتانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی واده‌ی دروێنه، به‌وه‌ش جوتیاران ترسیان هه‌یه به‌رهه‌می ماندوبونی ساڵێكیان بفه‌وتێت.
عه‌لی مه‌حمود، دانیشتوی گوندی سمود سەر بە قەزای داقوق، له نێو خێوهتدایه له گونده‌كه‌ی خۆی دوای ئه‌وه‌ی له ئاواره‌یی گه‌ڕایه‌وه و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌داخه‌وه به‌هۆی كەوتنەوەی ئاگره‌وه زەرەر و زیان بەر خێوەتەكەمان گەیشت".
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كه‌ركوك، لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه و هێشتا نه‌گه‌یشتون به‌هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كان.
زوهێر عەلی، بەرێوەبەری كشتوكاڵی كەركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ماوەی دوو رۆژە دیاردەی سوتانی زەوی هاوڵاتیان دەستیپێكردوە، لە بەشێك لەناوچەكاندا تەنیا پوش و پاوەن سوتاوه، به‌ڵام لەشوێنهكانی تر كێڵگه‌ی گەنمی هاوڵاتیان بووە، ته‌نیا له ناحیەی ڕیاز نزیكەی 110 دۆنم زەوی سوتاوە كە نزیكەی 100 دۆنمی گه‌نم بووه".
به‌وته‌ی ناوبراو هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كان ئاشكرانه‌بووه و "دەزگا ئەمنیه‌كان دەڵێن كاری تیرۆریستی نییە و خۆی گڕی گرتوە، ئێمەش دەڵێن هێشتا پلەكانی گەرما بەوشێوەیە بەرزنەبۆتەوە تا پۆش و پاون گڕ بگرێت گەر دەستی لە پشتەوە نەبێت".
هێشتا پلەكانی گەرما بەوشێوەیە بەرزنەبۆتەوە تا پۆش و پاون گڕ بگرێت گەر دەستی لە پشتەوە نەبێت
ته‌نیا له پارێزگای كه‌ركوك، له ماوه‌ی 30 كاتژمێردا زیاتر له 24 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه تۆماركراون، به‌پێی ئاماره‌كانی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی.
قەیس عەبدولرەزاق، ئەفسەری هۆبەی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیهكه بە (كەركوك ناو)ی وت "تەنیا یەك لەو حاڵەتانە سوتانی ئۆتۆمبێل بووە، ئەوانەی دیكە سەرجەمیان لە زەویە كشتوكاڵیەكان رویداوە، ئه‌وه‌ش له حەویجە، ریاز، قەرەدەرە، داقوق و گوندی رجێبات، به‌هۆیه‌وه زیاتر له چوار دۆنم ته‌نیا گه‌نم و جۆ سوتاون".
هه‌روه‌ها وتیشی "تائێستا یەكلاییی نه‌بۆته‌وه هۆكاری ئاگره‌كان چییه به‌ڵام پێده‌چێت ده‌ستی له پشته‌وه بێت؛ ئیتر كێیه و چۆن نازانین و ئه‌وه لای ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه".
كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر ته‌نیا له كه‌ركوك نیه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، له ناوچه‌كانی تری خانه‌قین و مه‌خموریش سه‌دان دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی سوتا.
داوامانكردووە ئەو جوتیارانەی زیانمەندن سكاڵا تۆماربكەن و داوای قەرەبوو بكەن
راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا یه‌كشه‌ممه 19ی ئایار له‌باره‌ی ئاگری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه وتی "له ڕاستیدا ئێمە ترسمان لەو ڕوداوانه هه‌یه"، وتیشی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌وته‌ی جبوری، ته‌نانه‌ت توانای هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی و ئیداره‌ی ناوچه‌كانیش له ئاستی كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كاندا نیه، ده‌ڵێت "ناوچەكە فراوانە و پانتاییەكی چڕی گژوگیای تێدایە، داواشمانكردووە ئەو جوتیارانەی زیانمەندن سكاڵا تۆماربكەن و داوای قەرەبوو بكەن".
شاندێك له نوێنه‌رانی جوتیاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی جێناكۆك، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئایار سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد، بۆ رێگری له سوتانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان و په‌رله‌مانیش بڕیاریداوه بۆ تاوتوێی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه، وه‌فدێكی بنێرێته به‌غدا.