هێزێكی تایبه‌ت دژه‌تیرۆری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكدا ده‌چێته گوندێكی سنوری پارێزگاری كه‌ركوك و دوای ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو).
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه، هێزه‌كه‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆر، شه‌وی رابردوو؛ سێشه‌ممه 21ی ئایار گه‌یشتونه‌ته گوندی ته‌په‌كوڕه-ی ناحیه‌ی شوان، له باكوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای كه‌ركوك.
سه‌رچاوه كه له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه نه‌یویست ناوی بكرێته‌وه وتی "هێزێکی دژەتیرۆری یەکێتی بەچاوێری هەلیکۆپتەر و بە ئاگاداری دەزگا ئەمنیهکانی کەرکوک چونه‌ته گوندی (تەپە کوڕە )ی سەر بە ناحیەی شوان و لە ئەنجامدا چەند کەسێکی داواکراو دەستگیردەکەن و پاشان هێزەکە گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سلێمانی".
"ئەو گوندە لە شەقامی سەرەکیەوە دوورە و دوره‌ده‌سته، دانیشتوانه‌كه‌ی سەرقاڵی جوتیاری و ئاژه‌ڵدارین، گومانده‌كرێت ده‌ستگیركراوه‌كان له نیشتهجێوانی گونده‌كه بن" سه‌رچاوه‌كه‌ی (كه‌ركوك ناو) وای وت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه؛ هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق و كه‌ركوك هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه بڵاونه‌كردۆته‌وه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادبونی روداوه ئه‌منیه‌كانی سنوری پارێزگاكه.
دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك، له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبهشهكاندایه و له هێزه جیاوازه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی پێكهاتون به حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌بێ به‌شداری پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.