له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه، 132 ئاواره‌ی ئێزیدیی به‌ره‌و فه‌ره‌نسا به‌ڕێكران، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای ئه‌و وڵاته و له‌چوارچێوه‌ی هاوكاریكردنیان بۆ دوباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ، چوارشه‌ممه 22ی ئایار، ئه‌و هاوڵاتییه ئێزیدییانه كه له 28 خێزان پێكهاتبوون، هه‌ولێریان به‌ره‌و شاری تولوس له فه‌ره‌نسا به‌جێهێشت.
گیرارد وایت، سه‌رۆكی نێرده‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ بۆ عیراق وتی "سوپاسگوزارین بۆ پاڵپشتیی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئه‌م گروپه ئێزیدییه كه هه‌ندێكیان دووچاری نه‌هامه‌تیی زۆر سه‌خت بوونه‌ته‌وه".
ره‌وانه‌كردنی ئاواره‌كانی ئێزدیی بۆ ئه‌و وڵاته، به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان فه‌ره‌نسا و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ بووه، ئه‌وه‌ش به هه‌وڵی نادیه موراد، چالاكوانی ئێزدیی براوه‌ی نۆبڵی ئاشتی و باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
"له فه‌ره‌نسا پاراستن، ئاسایش، خوێندن و پاڵپشتیی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن" دۆمینیك ماس، كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر له فڕۆكه‌خانه وای به خێزانه ئێزیدییه‌كان وت.
به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و فه‌ره‌نسا به‌ڕێبكه‌ون، ئه‌و هاوڵاتییه ئێزیدییانه خولی ناساندنی كلتوری ئه‌و وڵاته‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه، دواتر له كه‌مپه‌كانی دهۆكه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر، له‌لایه‌ن رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچه‌وه تێچوی گه‌شته ئاسمانییه‌كه دابینكراوه.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له تشرینی یه‌كه‌می 2018دا بهڵێنیدا بهنادیه موراد ژماره‌یه‌ك خێزانی ئێزیدی وه‌ربگرێت، له‌و كه‌سانه‌ی بونه قوربانی هێرشه‌كانی داعش.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 20ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، له رێی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه 100 هاوڵاتی ئێزیدی به‌ره‌و پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌رێكه‌وتن.
ژمارەی ئێزیدی لە عیراق 550 هەزار كەس بووە، 360 هەزار هاوڵاتی ئەو پێكهاتەیە ئاوارە بوون و زیاتر لە 100 هەزار كەسیش وڵاتەكەیان بە جێهیشتووەو كۆچیان كردووە، بەپێی دوایین ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان.
هاوڵاتیانی ئێزیدی، له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ئابی 2014دا روبه‌روی كۆمه‌ڵكوژی بونه‌وه، شه‌ش هه‌زار و 417 كه‌سیان رفێنران، كه هێشتا چاره‌نوسی نزیكه‌ی سێ هه‌زار ژن و منداڵ و پیاو دیارنییه.