به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان به‌وه‌كاله‌ت ئاشكرایكرد، كێشه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی گوندی په‌ڵكانه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چاره‌سه‌ركراوه تا دادگا خاوه‌ندارێتییان یه‌كلاییده‌كاته‌وه، له‌رێی لیژنه‌یه‌كی باڵاشه‌وه رێگری له روددانی ئاڵۆزیی و بارگرژی ده‌كرێت.
خه‌ڵكی گوندی په‌ڵكانه له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، 14ی ئایار، چه‌ند كاتژمێرێكی پڕ له ئاڵۆزییان به‌ڕێكرد، كاتێك زیاتر له 100 هاوڵاتی هۆزی شه‌ممه‌ر به حه‌وت ئۆتۆمبێلەوە هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ریان و داوایانكرد، ئه‌و سنوره بهجێبێهێڵن.
عەبدولمتەلیب عەبدولمەجید، بەڕێوه‌بەری ناحیەی سەرگەڕان به‌وه‌كاله‌ت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی ئایار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو وتی "دوای ئەوەی كێشەیەك لە گوندی پەڵكانە له نێوان برایانی كورد و عەرەب دروستبوو لەسەر كێشەی زەوی و زار، .. له ئێستادا كێشەكە بەشێوەیەكی كاتی چارەسەر كراوە".
چاره‌سه‌ری كێشه‌كه به‌وته‌ی عه‌بدولمه‌جید، به هه‌وڵی كاكه‌ره‌ش سدیق، سەرۆكی لیژنەی مادەی 140 لە ئەنجومەنی پارێزگا و په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك له به‌غدا و راكان سه‌عید، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك بووه.
هەر كەسێك سەلماندی زەوی هەیە لە گوندی پەڵكانە دادگا لە چوارچێوەی بەڵگەكاندا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات
"بابەتی یەكلاییكردنەوەی زەوی و زارەكان دراوە بە دادگای كەركوك و بڕیارە دادگا یەكلایی بكاتەوە"، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان رونیكرده‌وه "دواتر هەر كەسێك سەلماندی زەوی هەیە لە گوندی پەڵكانە ئەوا دادگا لە چوارچێوەی بەڵگە یاساییەكاندا مامەڵە دەكات".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد چاره‌سه‌ره‌كه به‌وشێوه‌یه‌یه ئه‌و جوتیارانه‌ی له سنوری گوندی پەڵكانە دانه‌وێڵه‌یان هه‌یه به‌رهه‌مانیان دروێنه ده‌كه‌ن و دوای وه‌رزی دروێنه دادگای كه‌ركوك به‌پێی یاسا و به‌ڵگه‌نامه‌كان خاوه‌ندارێتی زه‌وییه‌كان یه‌كلاییده‌كاته‌وه.
چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك هات له‌گه‌ڵ جوتیارانی كورد و عه‌ره‌بی سنوری سه‌رگه‌ڕان، كه چوارشه‌ممه 22ی ئایار به‌رێوه‌چوو.
گوندی په‌ڵكانه، ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای كه‌ركوك، نزیكه‌ی 25 ماڵی تێدایه و روبه‌ره‌كه‌ی زیاتر له 60 هه‌زار دۆنم زه‌ویی به‌پیتی كشتوكاڵی و نه‌وتی تێدایە.
پەڵکانە و چەند گوندێکی تری ناحیەی سەرگەڕان له قه‌زای دوبز-ی پارێزگای کەرکوک، پێشتریش بۆ چه‌ندجارێك بونه‌ته جێی بارگرژیی و مشتومڕی خەڵک و لێپرسراوان دەربارەی خاوەندارێتی ناوچەکە و زەوییە کشتوکاڵییەکانی، بەوتەی کورد لەژێر فشاردا هەوڵی دەرکردنیان دەدرێت، لەکاتێکدا عەرەب بە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیانی دەزانن.
به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان به‌وه‌كاله‌ت جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی ئێستا بارودۆخی په‌ڵكانه ئاساییه و لیژنه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كه‌ركوكه‌وه پێكهێنراوه بۆ رێگری له ئاڵۆزیی و بارگرژی له گونده‌كه‌دا.