لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، هۆشداریده‌دات له ئاڵۆزبونی زیاتری بارودۆخی سنوره‌كه به‌هۆی رێگریی له دروێنه‌ی جوتیاران و سوتاندنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان، بۆیه داوای به‌په‌له پارێزگاریی له خه‌ڵك و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و هۆشدارییه له به‌یاننامه‌یه‌كی لیستی برایه‌تی-دا هات، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ی ئایار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه خوێندرایه‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌یاننامه‌كه به‌ناوی ته‌واوی ئهنداماننی لیستی برایه‌تییه‌وه بوو، له پارتی، یه‌كێتی و یه‌كگرتو، به‌ڵام ته‌نیا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی یه‌كێتی له كۆنگره‌كه‌دا ئاماده‌بون.
عه‌سكه‌ری له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو)ئاماده‌ی بوو ئاشكرایكرد، جوتیارانی كورد به تایبه‌ت له سنوری قه‌زای دوبز ئاگاداركراونه‌ته‌وه دروێنه نه‌كه‌ن و ئه‌و كاره رابگرن، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان هه‌یه.
"ئێمه ئه‌وه به تاوانێكی گه‌وره ده‌زانین له‌كاتێكدایه ئه‌مساڵ رێژه‌ی بارانبارین زۆر بووه و به‌رهه‌مێكی باش هه‌یه، بۆیه ترسی ئه‌وه هه‌یه ئاگر بكه‌وێته‌وه یان ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كه‌وتونه‌ته سوتاندنی دانه‌وێڵه له چه‌ندین ناوچه‌یه‌ك".
ئه‌مه تاوانێكی گه‌وره‌یه و له‌كاتێكدایه ئه‌مساڵ رێژه‌ی بارانبارین زۆر بووه و به‌رهه‌مێكی باش هه‌یه
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ده‌ڵێت له‌رێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌وه به‌رپرسیارێتی پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان و جوتیارانی كورد ده‌خه ئه‌ستۆی ئیداره‌ی كه‌ركوك.
پەڵکانە و چەند گوندێکی تری ناحیەی سەرگەڕان له قه‌زای دوبز-ی پارێزگای کەرکوک، پێشتریش بۆ چه‌ندجارێك بونه‌ته جێی بارگرژیی و مشتومڕی خەڵک و لێپرسراوان دەربارەی خاوەندارێتی ناوچەکە و زەوییە کشتوکاڵییەکانی، بەوتەی کورد لەژێر فشاردا هەوڵی دەرکردنیان دەدرێت، لەکاتێکدا عەرەب بە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیانی دەزانن.
لیستی برایه‌تی، كه خاوه‌نی 26 كورسیه له كۆی 41 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، داواده‌كات ئیداره‌ی كه‌ركوك ههولڵی پاراستنی ئاشتی كۆمه‌لایه‌تی و سه‌قامگیری بدات له‌و ناوچانه‌ی ناكۆكی هه‌یه، له‌رێی یاسا و دهستوریشهوه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت.
"رۆژ له دوای رۆژ هه‌ڕه‌شه‌کردن له جوتیاران زیاتر ده‌بێت تا گه‌یشته دیارده‌ی سوتاندنی به‌روبومه‌کانیان، بۆیه ئه‌مه بارودۆخه‌که ده‌گه‌یه‌نێته وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو له‌لایه‌ن دانیشتوانی گونده‌کانه‌وه".
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كه‌ركوك، زیاتر له 20 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له سنوره‌كه تۆماركراوه له شه‌وورۆژێكدا، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش زه‌وی كشتوكاڵی و به‌شێكیان به‌روبوم بون.
لیستی برایه‌تی له به‌یاننامه‌كه‌یدا چوار داواكاریی سه‌ره‌كی بڵاوكردۆته‌وه، بۆ رێگری نه‌كردن له دروێنه، پاراستنی ئاسایش و ئاشتی ناوچه‌كه، رێگری له پێشێلكاریی و ئاژاوه، رێنهدرێت به دوباره بونه‌وه‌ی ئاڵۆزیی، به‌پێچه‌وانه‌وه زیانی جوتیاران ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئیداره‌ی كه‌ركوك.