سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق لیژنەیەكی پێكهێنا بۆ قەرەبوكردنەوەی ئەو جوتیارانەی دانەوێڵەكانیان سوتاوە و بڕیارە دوای ئامادەكردنی راپۆرتێك لەلایەن لیژنەكەوە میكانیزمەكانی قەرەبوكردنەوە دیاریبكرێن.
شێرکۆ میروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسێۆنی یەکێتی بە (کەرکوک ناو)ی وت "پێكهێنانی ئەو لیژنەیە دوای ئەوە هات فراکسێۆنە کوردییەکان یاداشتێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق کرد لەمەڕ دۆخی خانەقین، سەرۆکی پەرلەمانیش راستەخۆ دوای یاداشتەکە داوای کردوە لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچونی سوتانی بەروبومی دانەوێڵەی جوتیاران لەتەواوی ناوچەكانی جێناكۆك ئەوەش بە ئامانجی قەرەبوكردنەوەیان".
هەزاران دۆنم زەوی چێنراو بە دانەوێڵەی گەنم و جۆ لە ناوچەكانی جێناكۆك لە هەردوو قەزای دوبز و داقوق سەر بە كەركوك، مەخمور لە نەینەوا و قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە لە هەفتەی رابردووەوە سوتان، زۆرینەی جوتیاران داعش تۆمەتبار دەكەن. هەندێكیشیان ئەو خێزانە عەرەبانەی جارێكی تر گەڕاونەتەوە ناوچەكەو زەوییە چێنراوەكان كێشەی موڵكدارێتیان هەیە.
شێركۆ میروەیس وتی "لەو ناوچانەی کە داعش بە ئاشکرا کاری سوتاندنی دانەوێڵەی جوتیاران دەکات کارەکەی ئاسانتر دەبێت بۆ قەرەبوکردنەوە، بەڵام ئەو ناوچانەی کە تا ئێستا رون نییە کە کێ لە پشت سوتاندنی دەغڵەکانەوەیە، چاوەڕی لایەنی ئەمنی دەکەین کە ئاخۆ ئاڵۆزی سیاسی وایکردووە بسوتێنرێن یان داعشە، ئێمە ناوچە بە ناوچە سەردانی ئەو شوێنانە دەکەین کە بەروبومی جوتیارانی لێ سوتاوە، دواتر بڕی ئەو زەوییە دەستنیاش دەکرێت کە چەند دۆنم زەوەی بووە و دەغڵەکەی سوتینراوە، بەو شێوەیە میکانیزمی راپۆرتەکان ئامادە دەکرێت".
لەو ناوچانەی کە داعش بە ئاشکرا کاری سوتاندنی دانەوێڵەی جوتیاران دەکات کارەکەی ئاسانتر دەبێت بۆ قەرەبوکردنەوە
بڕیارە راپۆرتە بەمنزیكانە ئامادەبكرێت و ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت بۆ قەرەبوكردنەوەی جوتیارن.
راكان سهعید جبوری، پارێزگاری كهركوك بهوهكالهت له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا 19ی ئایار لهبارهی ئاگری زهوییه كشتوكاڵییهكانهوه وتی "له ڕاستیدا ئێمە ترسمان لەو ڕوداوانه ههیه"، وتیشی لێكۆڵینهوهكان بهردهوامی ههیه.
بهوتهی جبوری، تهنانهت توانای هێزهكانی بهرگری شارستانی و ئیدارهی ناوچهكانیش له ئاستی كۆنتڕۆڵی ئاگرهكاندا نیه، دهڵێت "ناوچەكە فراوانە و پانتاییەكی چڕی گژوگیای تێدایە، داواشمانكردووە ئەو جوتیارانەی زیانمەندن سكاڵا تۆماربكەن و داوای قەرەبوو بكەن".