نێچیرڤان بارزانی، به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا بۆ ماوه‌ی چوارساڵ، ئه‌وه‌ش له دانیشتنێكی په‌رله‌ماندا كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بایكۆتی كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی ئایار، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و له نێو چه‌ند كاندیدێكدا، نێچیرڤان بارزانی له پشكی پارتی بۆ پۆسته‌كه هه‌ڵبژێردرا به 68 ده‌نگ له كۆی 81 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدابوو لێپرسراوانی پارتی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بون بارزانی نزیكه‌ی 90 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت له كۆی 111 ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
به كاتژمێرێك به‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه پێشتر رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی واژۆكرد بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند.
وته‌بێژی یه‌كێتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆكاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گه‌ڕاندنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پارتی پابه‌ندی رێككه‌وتن و به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه، له نێویاندا دانانی پارێزگاری كه‌ركوك له پشكی یه‌كێتی.
هه‌روه‌ها یه‌كێتی هۆشداریداوه له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بێ ده‌نگی ئه‌وان پرسی بڕیاردان و شه‌رعیه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م بارودۆخێكی نوێوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان، بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی راگه‌یاند و هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوی ئیسلامیش هه‌رچه‌نده به‌شداربون به‌ڵام ده‌نگیان نه‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، به‌ده‌نگ و رێككه‌وتنی هه‌رسێ فراكسیۆنی پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاركرایهوه، به‌پێی یاسا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌نێو خه‌ڵكه‌وه بۆ نێو په‌رله‌مان گۆڕدرا، به‌ڵام به‌هه‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشتره‌وه.
دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی و گۆڕانه‌وه سڕكرا، دوای وازهێنانی مه‌سعود بارزانی له‌و پۆسته.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌شێك بوو له گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم كه تائێستا پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رێككه‌وتنی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامداوه.
پارتی له هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلولی 2018 توانی 45 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌ر خۆیشی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر بڕیاریدا به كاندیدكردنی نێچیرڤان بارزانی، بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی، بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم.
مه‌سرور بارزانی، كوڕه‌گه‌وره‌ی مه‌سعود بارزانی و راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه.
پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، له دوای ساڵی 2005ه‌وه لای مه‌سعود بارزانی بوو، ئه‌وه‌ش به‌رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان.
بارزانی دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو و لێكه‌وته‌كانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی جێناكۆك پۆسته‌كه‌ی جێهێشت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌شكرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوجار واده‌ی یاسایی پۆسته‌كه‌ی بۆ درێژكرایه‌وه.
بڕیاره نێچیرڤان بارزانی، له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا سوێندی یاسایی بخوات و دواتر مه‌سرور بارزانی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم رابسپێرێت.
نێچیرڤان بارزانی، كوڕی ئیدریس مسته‌فا بارزانییه، برازای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و سه‌رۆكی پێشوی هه‌رێمی كوردستانه، ساڵی 1966 له‌دایكبووه، له 1989دا بۆته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، دوایین پۆستی له حزبدا جێگری سه‌رۆكی پارتییه.
بارزانی له ساڵی 1996دا بۆته جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، له 1999دا بۆته سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئیداره‌ی پارتی، له 2006وه تائێستا جگه له دوو ساڵ، به به‌رده‌وامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ كچێكی مه‌سعود بارزانی ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه و پێنج منداڵی هه‌یه.