له دوو ناوچه‌ی داقوق، به‌روبومی جوتیاران گڕیگرت و به‌هۆیه‌وه روبه‌رێكی به‌رفراوانی زه‌وی چێندراوی به گه‌نم و جۆ سوتا، كه مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ئاگره‌كه هه‌یه.
كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 31ی ئایار، ئاگر له به‌رهه‌می جوتیارانی گوندی مه‌نسوری ناوچه‌ی هه‌فته‌غار كه‌وته‌وه، تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵنهكرا و مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری هه‌بوو.
محه‌مه‌د ئیبراهیم، ئه‌نجومه‌نی گوندی مه‌نسور به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ئاگر له به‌روبومی جوتیاران به‌ردراوه و ئاگرەكەش كۆنتڕۆڵنەكراوە، سه‌رباری ئاماده‌یی چه‌ندین تیمی ئاگركوژێنه‌وه، چونكه ره‌شه‌با هه‌یه و ئاگره‌كه به ئاراسته‌ی گوندی ئه‌لبونه‌جم ده‌بات".
له‌و ئاگره‌كه‌دا، سه‌دان دۆنم زه‌وی چێنراو به گه‌نم و جۆ سوتا، هێشتا به دیاریكراوی قه‌باره‌ی زیانه‌كان نه‌زانراون.
چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌و ئاگره‌ش، هه‌ر به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گوندی تۆپزاوه، ئاگر كه‌وته‌وه و زیاتر له 50 دۆنم زه‌وی سوتا، تا ئاگره‌كه به هه‌وڵی خه‌ڵكی گونده‌كه كوژێنرایه‌وه.
سوتانی به‌روبومی جوتیارانی داقوق، مانگێكه به‌رده‌وامی هه‌یه و تائێستاش، به‌ر فه‌رمی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه و ته‌واوی زیانه‌كان رانه‌گه‌یه‌نراون.
كاتژمێر 10ی شەوی 29ی ئایار، زۆرینەی بەروبوم و زەوییە كشتوكاڵی ناوچەی حەفتەغار و گوندە كاكەیینشینەكان لە قەزای داقوق سوتاو، هێرشی چەكداریش كرایە سەر ئەو جوتیارانەی كە دەیانوسیت ئاگری بەروبوم و زەوییەكانیان بكوژێننەوە، به‌هۆیه‌وه جوتیارێك گیانیلەدەستداو نۆی تریش بە سەختی برینداربون.
له‌و روداوه‌دا، زیاتر له هه‌زار دۆنم زه‌وی چێنراو به گه‌نم و جۆ سوتا، زۆر به ئه‌سته‌م ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌كاتی رۆیشتنی خه‌ڵك بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ته‌قه‌یان لێكراوه له دوو شوێنه‌وه، كه گومانده‌كرێت داعش بوبن".
له هه‌فته‌كانی پێشوشا نزیكه‌ی 900 دۆنم زه‌وی چێنراو به دانه‌وێڵه له داقوق سوتێنرا، وه‌ك لێپرسراوانی قه‌زاكه باسیدهكهن له‌وه‌شدا كه‌سانی نه‌ناسراو ده‌ستیان هه‌بووه، چونكه ته‌نیا له‌سێ هه‌فته‌دا 29 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه و ته‌قینه‌وه‌ی پێنج بۆمب تۆماركراوه.
سوتانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی واده‌ی دروێنه، به‌وه‌ش جوتیاران ترسیان هه‌یه ته‌واوی به‌رهه‌می ماندوبونی ساڵێكیان بفه‌وتێت.
سوتانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ته‌نیا له كه‌ركوك نیه، له‌ناوچه‌كانی تری جێناكۆكی مەخمور لە نەینەوا و قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە لە هەفتەی رابردووەوە سه‌دان دۆنم سوتاون.