نزیكه‌ی 900 دۆنم زه‌وی چێنراو به دانه‌وێڵه له داقوق سوتێنراوه، وه‌ك لێپرسراوانی قه‌زاكه باسیدهكهن له‌وه‌شدا كه‌سانی نه‌ناسراو ده‌ستیان هه‌بووه، چونكه ته‌نیا له‌سێ هه‌فته‌دا 29 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه و ته‌قینه‌وه‌ی پێنج بۆمب تۆماركراوه.
له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا، كه‌م شه‌و هه‌یه به‌شێكی به‌رفراوانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی سنوری داقوق نه‌سوتێت، ئه‌وه‌ش زیانی زۆری به جوتیاران گه‌یاندووه.
جه‌لیل ئیبراهیم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له چه‌ند رۆژی رابردودا نزیكه‌ی 900 دۆنم چێندراو به گه‌نم و جۆ سوتێنراوه له‌لایه‌ن كه‌سانی نادیاره‌وه".
سوتانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی واده‌ی دروێنه، به‌وه‌ش جوتیاران ترسیان هه‌یه ته‌واوی به‌رهه‌می ماندوبونی ساڵێكیان بفه‌وتێت.
ئیداره‌ی داقوق، له‌هه‌وڵدایه بۆ ده‌رخسته‌ی زیانه‌كان و قه‌ره‌بوی جوتیاران له‌رێی لیژنه‌یه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ش به گه‌یاندنی داواكارییه بۆ سه‌روی خۆیان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه وتی "ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای ناوچەكەمان لەگەڵ ناوچەكانی تر كاریگەری له‌سه‌ر ئابوری وڵاتیش ده‌بێت".
سوتانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی واده‌ی دروێنه، به‌وه‌ش جوتیاران ترسیان هه‌یه به‌رهه‌می ماندوبونی ساڵێكیان بفه‌وتێت.
ته‌حسین نه‌جمه‌دین، جوتیار له ناوچه‌كی كاكه‌یی داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌مساڵ زۆر دڵخۆش بوم به گه‌شه‌ی به‌رهه‌مه‌كانمان به‌هۆی بارنی زۆره‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه به چریهك هه‌موو گه‌شبینی و سه‌وزایی ژیانم ره‌ش بوو".
ئه‌و هاوڵاتییه له ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كدا زیاتر له 150 دۆنم زه‌وی چێنراوی به گه‌نم سوتاوه، به‌وه‌ش به‌رهه‌می شه‌ونخونی خۆیی و خێزانه‌كه‌یشی له‌ده‌ستدا.
"ئێستا لەهەمو كاتێك زیاتر هەست بەبێ كەسی و بێ نازی دەكەین، وەك كاكەیی لەم سنورە كەس ئاوڕمان لێناداتەوە"، ته‌حسین كاكه‌یی چاوی له‌ده‌ستی حكومه‌ته بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه و پاراستنیان له مه‌ترسی چه‌كدارانی نه‌ناسراو له‌و سنوره‌دا.
هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان به كۆتایی نه‌گه‌یشتووه له باره‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كاندا، به‌شێكیان به كاری پاشماوه‌ی داعش ناوی ده‌به‌ن و هه‌ندێكی تر پێیانوایه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و ململانێ و ئاڵۆزییانه‌ی له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی زه‌وییه‌كانی ناوچه‌كه له‌نێوان دوو پێكهاته‌دا قوڵبۆته‌وه.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی بەرگری شارستانی داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له چه‌ند رۆژی رابردودا له‌گه‌ڵ سوتاندنی دەغڵ و دانی هاوڵاتیان پێنچ بۆمبی چێنراویش تەقیوەتەوە، له‌گه‌ڵ پوچهڵكردنهویه بۆمبێكدا، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و 6 برینداری لێكه‌وتۆته‌وه، كه سێ له برینداره‌كان جوتیار بون".
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد زیانی زۆر به ئۆتۆمبێل و كه‌ره‌سته‌ی جوتیاران گه‌یشتووه، ته‌نیا له سێ هه‌فته‌ی رابردوشدا، 29 حاڵه‌تی سوتاندنی زه‌وی كشتوكاڵی و ئاگركه‌وتنه‌وه تۆماركراون، كه به‌شێكیان به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه‌ی گرتۆته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی "له‌كاتی سوتاندنی به‌رهه‌می جوتیاراندا بۆمبی چێنراو داده‌نرێن بۆ رێگری له به‌هاناوه‌چونی خه‌ڵك و كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، ئه‌وه‌ش بۆته ئاسته‌نگ و وایكردووه نهیتوانین كاره‌كانمان ئه‌نجامبده‌ین".
جگه له مه‌ترسی بۆمب، له گونده‌كانی هه‌فته‌غار-ی داقوق و له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگردا، ته‌قه‌ش له جوتیاران و تیمه‌كانی به‌هاناوه‌چون كراوه.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق لیژنەیەكی پێكهێناوه بۆ قەرەبوكردنەوەی ئەو جوتیارانەی دانەوێڵەكانیان سوتاوە و بڕیارە دوای ئامادەكردنی راپۆرتێك لەلایەن لیژنەكەوە میكانیزمەكانی قەرەبوكردنەوە دیاریبكرێن.
سوتانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ته‌نیا له كه‌ركوك نیه، له‌ناوچه‌كانی تری جێناكۆكی مەخمور لە نەینەوا و قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە لە هەفتەی رابردووەوە سه‌دان دۆنم سوتاون.