له گوندی په‌ڵكانه‌ی سه‌رگه‌ڕان، ئاگر له نزیكه‌ی هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی جوتیاران كه‌وته‌وه و زیانی ده‌یان ملیۆن دیناری لێكهوتهوه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كه‌سێك بووه و په‌یوه‌ندیی هه‌یه به‌و ناكۆكییانه‌ی له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی سنوره‌كه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 31ی ئایار، ئاگر له روبه‌رێكی به‌رفراوانی چێنراو به گه‌نم و جۆ كه‌وته‌وه، كه زه‌وییه‌كان زیاتر موڵكی 11 جوتیاری گوندی په‌ڵكانه بون له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له قه‌زای دوبزی كه‌ركوك.
عەلی رەحمان، ئەنجومەنی گوندی پەڵكانە به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سه‌رقاڵی دروێنه بوین، كاتژمێر 11:30 خولهك له‌لایه‌ن عه‌ره‌به هاورده‌كانه‌وه ئاگر له زه‌وییه‌كانمان به‌ردرا و زیاتر له هه‌زار دۆنم سوتا، كه موڵكی 11 جوتیار بون".
"تا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتن كار لهكارترازابوو.. زیانێكی زۆرمان لێكهوتهوه، بۆ نمونه مه‌ره‌شه‌ی ئاوی كشتوكاڵیش سوتا كه نرخه‌كه‌ی 30 ملیۆن دینار".
عه‌لی ده‌ڵێت ویستویانه سكاڵا له‌سه‌ر كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه له بنكه‌ی پۆلیس تۆماربكه‌ن به‌ڵام داواكانیان وه‌رنه‌گیراوه و "فشاریان ده‌كرد تا بڵێین به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه".
په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو)، نه‌یتوانی لێدوانی لایه‌نه ئه‌منیی و ئیدارییه‌كانی سه‌رگه‌ڕان و هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی سنوره‌كه وه‌ربگرێت.
خه‌ڵكی گوندی په‌ڵكانه و ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب، ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه روبه‌روی یه‌كتری بونه‌ته‌وه و بارگرژیی له سنوره‌كه‌دا رویدا، به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و خاوه‌ندارێتی سنوره‌كه.
خالید وەلی، دانیشتوی گوندی پەڵكانە ده‌ڵێت برایه‌كی به ته‌نیا زیاتر له 30 دۆنم به‌روبومی سوتاوه، زیانه‌كانی گه‌یشتۆته ده‌یان ملیۆن دینار و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ریش له گونده‌كه سوتاوه.
ئه‌و هاوڵاتییه له‌رێی (كه‌ركوك ناو)وه داوای هاوكاری و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی له‌لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كرد بۆ چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی نه‌ك كاتی.
گوندی په‌ڵكانه، ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای كه‌ركوك، نزیكه‌ی 25 ماڵی تێدایه و روبه‌ره‌كه‌ی زیاتر له 60 هه‌زار دۆنم زه‌ویی به‌پیتی كشتوكاڵی و نه‌وتی.
ئه‌و گونده و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری سه‌رگه‌ڕان، لەساڵی 1975 و سه‌رده‌می حوكمی به‌عس، چه‌ندجارێك روبه‌ڕوی پرۆسه‌ی "ته‌عریب" بونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به گواستنەوەی هاوڵاتیانی كورد لە ناوچەكانی خۆیان‌و نیشتەجێكردنی خەڵكی پێكهاتەی عەرەب لە جێگاكانیاندا.
ئاگركه‌وتنه، له هه‌فته‌كانی رابردودا چه‌ندین ناوچه‌ی كه‌ركوكی گرتۆته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له گونده‌كانی هه‌فته‌غار له قه‌زای داقوق سه‌دان دۆنم زه‌وی سوتا، هێشتا به‌شێك له ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵنهكراوهتهوه.
محه‌مه‌د ئەحمەد، خەڵكی گوندی كەڵوڕ-ه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای كه‌ركوك به‌ره‌و پردێ، باسی له‌وه‌كرد ئه‌مڕۆ زیاتر له 50 دۆنم زه‌وی خه‌ڵكی سنوره‌كه‌یان سوتاوه.
بۆ (كه‌ركوك ناو) محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی وت كاتێك ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی گونده‌كه بهماتۆڕسكیل به‌ره‌و ئاگره‌كه رۆیشتون و هاوكاربون له كوژاندنه‌وه‌یدا، به‌ڵام له گه‌ڕانه‌وه‌دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه شه‌ش كه‌سیان ده‌ستگیركراون، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له كردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا.
"دواتر چوار كەسیان بە كەفالەت ئازادكرا به‌ڵام دوو كه‌سیان هێشته‌وه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ماتۆڕسكیله‌كانیان به‌ڵگه‌ی ته‌واوی نیه".
ئه‌و هاوڵاتیه وتیشی دوای ئاگره‌كه‌ی كه‌ڵور، ئاگر له به‌روبومی گونده‌ی داره‌مان كه‌وتۆته‌وه و زیانی زۆری هه‌بووه.
سوتانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی واده‌ی دروێنه، به‌وه‌ش جوتیاران ترسیان هه‌یه ته‌واوی به‌رهه‌می ماندوبونی ساڵێكیان بفه‌وتێت.