فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك، تاوتوێی پلانێكی نوێی ئه‌منی ده‌كات بۆ پارێزگاكه به تایبه‌ت له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشنیاری پاشه‌كشێی سوپا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رگری په‌رله‌مانه‌وه، دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كانی چه‌ند شه‌وی رابردوو.
شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو، به‌هۆی پێنج ته‌قینه‌وه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران و برینداربون، لهكاتهشهوه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و تائێستاش تۆمه‌تبارانی ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌ستگیرنه‌كراون.
له‌چوارچێوه‌ی به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، شاندێكی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له په‌رله‌مانی عیراق شه‌ممه 2ی حوزه‌یران سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد، بۆ كۆبونه‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌دا.
محه‌مه‌د ره‌زا، سه‌رۆكی لیژنه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو وتی "ڕوداوەكانی ئەم دواییەی كەركوك لاوازی هێزە ئەمنیەكان لەشارەكە دەردەخات، ئەمە لەگەڵ ئەوەی ماوەی 100 ڕۆژە ژوری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێكهێنراوەو وقوربانی زۆری بەخشیوە".
هه‌روه‌ها به‌پێویستی زانی "ئەو بۆشاییەی لەنێوان پێشمەرگەو سوپادا هەیە بەهێزی زیاتر پڕبكرێتەوە"، له‌رێی ره‌وانه‌كردنی هێزی زیاتر و كاركردنه‌وه‌ی لیژنه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپا.
داواشیكرد هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپا بەهێزتر بكرێن، لەپێناو ڕێگریكردن لەهێشتنەوەی بۆشایی لەسنوری نێوان هەردولا.
سوپای عیراق و پێشمه‌رگه، چه‌ند لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه بۆ هه‌ماهه‌نگی له ناوچه‌كانی جێناكۆك، ئه‌وه‌ش له دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك گه‌ڕانه‌وه.
لیوا سەعد حەربیە، فەرماندەیی ژوری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی كەركوك لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا وتی "پلانێكی نوێی ئەمنیمان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لەڕۆژانی جەژندا داڕشتووە، دەستیشمانكردووە بە دوبارە داڕشتنەوەی پلانی ئەمنی و بڵاوكردنەوەی هێزەكانمان لەنێو شار‌و شەقامەكاندا".
حه‌ربیه دڵنیایی به هاوڵاتیان دا له‌وه‌ی "هێزەكانمان توانای پاراستنی ئاسایش شارەكەیان هەیە و ڕۆژانی ئایندەش ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان و ئه‌نجامده‌رانی روداوەكان ئاشكرادەكەین".
دوابه‌دوای كاتژمێر 9:30 خوله‌كی شه‌وی پێنجشه‌ممه 30ی ئایار، پێنج ته‌قینه‌وه له شه‌قامه جیاوازه‌كانی شاری كه‌ركوك رویدا، به‌هۆیه‌وه و به‌پێی دوایین ئاماره‌كان؛ دوو كه‌س كوژران و 38ی تر برینداربون، له‌نێویاندا ژن و منداڵ.
له نێو لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق بۆ كه‌ركوك، دوو ئه‌ندامی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌بون، داوایانكرد سوپا له شاره‌كه بكشێته‌وه و له‌جێی ئه‌وان، دۆسیه‌ی ئه‌منی بدرێته‌وه ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی.
ناسر هەركی، بڕیاردەری لیژنەكه له پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای تۆمه‌تباركردنی پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك وتی "داوامانكردووە سوپا لەنێو شار بخرێتە دەرەوە و پۆلیسی خۆجێی شارەكە ئەركی پاراستنی هاوڵاتیان بگرێتەئەستۆ".
ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی روداوه‌كانی سوتانی به‌روبومی جوتیاران و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له چه‌ندین ناوچه‌ی پارێزگاكه.
هەرێم كەمال ئاغا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایشی په‌رله‌مان له پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی "سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه لایەنی كەمتەرخەم دەستنیشان بكەین و لێكۆڵینەوەی چڕ لە روداوەكانی ئەمدواییەی كەركوك بكەین".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا جه‌ختیكرده‌وه "چیتر ناكرێت سوتانی بەروبومی جوتیاران قبوڵ بكرێت، پێویستە لێپرسینەوەی ورد لەئەنجامدەرانی بكرێت، ئەگەرنا ئەمە كاریگەری خراپی لەسەر كۆی پڕۆسەی سیاسی لە عیراق دەبێت".
سوپای عیراقی و هێزه جیاوازه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عیراق، له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كراون، دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌ش راسته‌وخۆ به‌ده‌ست فه‌رمانده‌یی ئۆپهراسیۆنهكانهوهیه، كه پۆلیسیش له‌ژێر سهرپهرشتیدایه.
راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ئاشكرایكرد "ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان چه‌ند رۆژێك به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كان هۆشداری داوه له‌وه‌ی نیه‌تی كاری تیرۆریستی هه‌یه به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می و لاوازی هه‌بوو له راپه‌راندنی ئه‌ركه ئه‌منیه‌كاندا، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆییه‌وه كه له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان بون".
قسه‌كانی جبوری، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هات دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و هه‌ریه‌ك له رێبوار ته‌ها و ئه‌رشه‌د ساڵحی، په‌رله‌مانتارانی عیراق له پشكی كه‌ركوك.
له به‌یاننامه‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركوك دڵنیایی ده‌داته خه‌ڵك له كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخی ئه‌منی و جه‌ختیكردۆته‌وه له‌وه‌ی خوێنیان به‌فیڕۆ ناڕوات، چونكه ده‌گه‌نه ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌یشی كه‌مته‌رخه‌م بون سزاده‌درێن.