نزیكەی 30 دۆنم زەوی چێنرا بە گەنم لە سنوری شنگال سوتا و هێشتا بەشێكی ئاگرەكە كۆنترۆڵنەكراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی تەنیا دوو ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە لە قەزای شنگال هەیە.
ئاگرەكە به‌یانی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی حوزەیران كە دەكاتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان له دوو شوێنی جیاوازی ناحیه‌ی تل عوزێر كەوتەوە.
جه‌لال خه‌ڵه‌ف پیس‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی تل عوزێر به (که‌رکوک ناو)ی وت "ئاگری یەكەم لە گه‌نم و جۆی جوتیارانی کۆمه‌ڵگای سیبا شێخ خدر كەوتەوە، په‌یوه‌ندیمان به ئۆتۆمبێله‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی شنگال و تهلهعفهرەوە كرد، بەڵام بەرلەوەی ئەوان فریابكەون و دوای چه‌ند خوله‌کێکی که‌م ئاگرەكە تەشەنەی سەند".
"ئاگره‌که‌ی کۆمه‌ڵگای سیبا شێخ خدرمان کۆنترۆڵ کرد و زیانی زۆر بە جوتیاران نەگەیشت، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا نه‌مانتوانیوه ئاگری دووەم لە سه‌نته‌ری ناحیەی تەل عوزێر کۆنترۆڵبکه‌ین، چونکه ته‌نیا دوو ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە هەیە، ئێستا چەند تەنكەرێكی ئاومان هێناوە و هەوڵی كۆنترۆڵكردنی دەدەین".
تائێستا نه‌مانتوانیوه ئاگری دووەم لە سه‌نته‌ری ناحیەی تەل عوزێر کۆنترۆڵبکه‌ین، چونکه ته‌نیا دوو ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە هەیە
تائێستا بەپێی خەمڵاندنی بەڕێوەبەری ناحیەی تل عوزێر نزیكەی 20 بۆ 30 دۆنم چێنراو بەگەنم سوتاوە و وتی "به‌پێی زانیارییه‌کانی ئێمه چه‌ند که‌سێک به ئه‌نقەست گه‌نم و جۆی جوتیارانی ناوچه‌که ده‌ستوتێنن".
فه‌هد حامد، قایمقامى قه‌زای شنگال بۆ (که‌رکوک ناو)، جەختیكردەوە كە له سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوین-ەوە له سنوری قه‌زای شنگال تائێستا نزیکه‌ی 300 دۆنم زه‌وی چێنرا بە گه‌نم و جۆی جوتیاران سوتاوه.
"ئه‌گه‌ر به‌مشێوه بڕوات به دڵنیایه‌وه زیانێكی زۆر بە جوتیاران دەگات"، فەهد حامید وایوت.
که‌می ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌کانی ئاگرکوژێنەوە لە شنگال، هۆکارێکه بۆ پەرەسەندنی ئەو ئاگرانەی لە سنوری قەزاكە دەكەونەوە، چونكە تەنیا دوو ئۆتۆمبێلی ئاگر كوژێنەوە هەیە.
تائێستا هەزاران دۆنم زەوی چێنراو بە دانەوێڵەی گەنم و جۆ لە ناوچەكانی جێناكۆك سوتاون، هەر لە پارێزگای نەینەواوە بۆ كەركوك، سەڵاحەدین و دیالە.
لە 24ی ئایار سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق لیژنەیەكی پێكهێنا بۆ قەرەبوكردنەوەی ئەو جوتیارانەی دانەوێڵەكانیان سوتاوە و بڕیارە دوای ئامادەكردنی راپۆرتێك لەلایەن لیژنەكەوە میكانیزمەكانی قەرەبوكردنەوە دیاریبكرێن.
شێرکۆ میروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسێۆنی یەکێتی ئەوكات بە (کەرکوک ناو)ی وت "لەو ناوچانەی کە داعش بە ئاشکرا کاری سوتاندنی دانەوێڵەی جوتیاران دەکات کارەکەی ئاسانتر دەبێت بۆ قەرەبوکردنەوە، بەڵام ئەو ناوچانەی کە تا ئێستا رون نییە کێ لە پشت سوتاندنی بەروبومەكانەوەیە، چاوەڕێی لایەنی ئەمنی دەکەین کە ئاخۆ ئاڵۆزی سیاسی وایکردووە بسوتێنرێن یان داعشە".
وتیشی"ئێمە ناوچە بە ناوچە سەردانی ئەو شوێنانە دەکەین کە بەروبومی جوتیارانی لێ سوتاوە، دواتر بڕی زیانەكان دەخەمڵێنین و بەو شێوەیە میکانیزمی راپۆرتەکان ئامادە دەكەین بۆ ئەوەی قەرەبوبكرێنەوە".